پرۆسەی نووسین لەلای من کەسایەتیم ڕۆڵی بەرچاوی تێدا دەگێڕێت، هەردەم لەژێر کاریگەری هەستەکانمدا وەکوو مرۆڤێک بیر دەکەمەوە و دەنووسم، کەواتە ئەزموونی ژیانم کەرەستەی خاوی نووسینەکانمن. وەک چۆن؛ لە منداڵیمەوە سەرسام بووم بە ڕەوشتی ئەوانی تر، بەردەوام سەرنجم لەسەر ڕەنگ و فۆرمە جیاوازەکانی سروشت ڕاگرتووە، کاریگەری ڕووداوەکان ئاسەوارییان لەسەر خەیاڵم بەجێ هێشتووە، کە ئێستا لەڕێگەی هونەری نووسینەوە، یان دەتوانم بڵێم لە ڕێگای هونەر بە هەموو فۆرم و شێوازەکانییەوە خەیاڵی خۆم دەردەبڕم. (About the author Miran Abraham)
خوێندنهوه و ڕانان