
![]()
نووسینی: ئازاد هاشم
ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌کانی (میران ئه‌براهام)م خوینده‌وه.
– ئه‌م ڕۆمانه‌ى ميران تايبه‌تمه‌ندى و دانسقه‌يى خوى هه‌يه و ده‌توانم بڵێم جياوازه له هه‌موو ئه‌و ڕۆمانه كوردييانه‌ى تاکو ئێستا من پێیان ئاشنا بووم.
– ڕۆمانى شه‌وگه‌ڕه‌کان هه‌رچه‌نده ڕۆمانێکی کوردییه به‌ڵام پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که (مارتن)ی هوڵه‌ندییه و فه‌زای ڕۆمانه‌که به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه نییه، هه‌مووی له فه‌له‌کی هۆڵه‌ندا و میسر و به ندینخانه‌کانی ئه‌وێدا ده‌سووڕێته‌وه، ته‌نها دوو كاراكته‌رى لاوه‌كى كورد ناويان له‌م ڕۆمانه‌دا هاتووه، كه ئه‌وانيش (سمكو فه‌رهاد) و (سامان خدر)ن، كه خه‌ڵكى كه‌رکووکن و زوڵم و زۆر و جه‌نگ قه‌ده‌ریانی خستوته هۆڵه‌نداوه.
– شه‌وگه‌ڕه‌کان ته‌ژییه له تابلۆی هونه‌ری زۆر جوان، که ده‌کرێت به ده‌یان تابلۆ ته‌عبیر له ڕووداوه‌کانی ناوی بکرێت و هه‌روا به ئاسانى له زه‌ينى خوينه‌ردا كاڵ نابنه‌وه.
– که‌راکته‌ری سه‌ره‌کی جگه له (مارتن) و (ئه‌يفا)ى دايكى و (كارل) و (كارمن)، كه هه‌موويان هوڵه‌ندى و ئه‌ورووپین (سه‌لیم عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان)یشه که ماوه‌ی ساڵ و نیوێك هاوڕێى زيندانى مارتنه له زيندانه‌كانى ميسر دا.
– ميران له‌م ڕۆمانه‌دا زور سه‌ركه‌وتووانه ده‌ستى به‌سه‌ر وه‌سف و شيكردنه‌وه‌ى لايه‌نى ده‌روونى كه‌راكته‌ره‌كانى دا ڕاگه‌یشتووه و له‌ڕێی که‌راکته‌ره‌کانه‌وه شاره‌زای ته‌واوی ولاته‌کانیانمان ده‌کات به تایبه‌تی له‌ڕێی سه‌لیم و ژیانی منداڵی و میژووی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه، که زۆر‌باش له میسر و حه‌زاره‌ته‌که‌ی و فه‌زای چونێتی درووست بوونی تووندڕه‌وی و تووندوتیژی ده‌گه‌ین.
– میران سه‌رکه‌وتوو بووه له هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییه‌کانی و چونییه‌تی گرێدانی ڕووداوه‌کان.
– شه‌وگه‌ڕه‌کان پڕه له هه‌ڵوێستی مروفانه و ده‌رخستنی موعاناتی مروف له هه‌رکوییه‌ك بێت و ده‌ريده‌خات كه مروفايه‌تى له بابه‌ته مروفايه‌تى و ده روونييه‌كاندا هاوبه‌شن جا ئه‌وان له‌هه‌ر كوێيه‌ك بن.
– شه‌وگه‌ڕه‌کان تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که نووسه‌ره‌که‌ی کورده، ده‌نا بابه‌ته‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌کێشه و موعاناتی تاکی کورده‌وه نییه، ئه‌گه‌ر یه‌کێك تايتل و ناوى نووسه‌ره‌كه‌ى نه‌بينێت واهه‌ستده‌كات وه‌رگێڕان بێت زیاتر له‌وه‌ی که ڕۆمانێکی کوردی بێت.
– له کوتاییدا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ میران ئه‌براهام ده‌خوازم، خوازيارم له به‌رهه‌مى به‌پێز بێبه‌شمان نه‌کات.
ڕۆمانى شه‌وگه‌ڕه‌کان له نووسینی میران ئه‌براهام و له بڵاوكراوه‌كانى ناوه‌ندى ڕۆشنبيرى و هونه‌رى ئه‌نديشه 2015


