
![]()
شه‌وگه‌ڕه‌كان-ی میران ئه‌براهام وه‌ك نموونه
نووسینی: ئارام سدیق
سه‌ره‌تا
هه‌ندێكجار بیر له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و دونیای گێڕانه‌وه ده‌كه‌م. مرۆڤ چۆن بۆته بوونه‌وه‌رێكی گێڕه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه نه‌بوایه ئایا ژیان به‌رده‌وام ده‌بوو؟ یان چۆن ده‌بوو؟ له راستیدا ناتوانم وێنای ژیانێك به‌بێ گێڕانه‌وه بكه‌م، به‌رده‌وامی ژیان په‌یوه‌ندی به بوونی گێڕانه‌وه‌وه هه‌یه و هه‌ر ئه‌ویش به‌رده‌وامی پێده‌دات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر په‌نهان ئاشكرا بن و زۆر شتی دیكه‌ش په‌نهان بكرێن.
ماركیز له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه گێڕانه‌وه ته‌واوی ژیانی بردووه و زیندوێتی ئه‌و به‌هۆی گێڕانه‌وه‌وه بووه. كه‌واته گێڕانه‌وه خاوه‌نی هێز و په‌ڕجوویه‌كه ڕه‌نگه هیچ هونه‌رێكی دیكه نه‌یبێت. هێنری جیمس پێی وایه، له‌نێو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كاندا ڕۆمان سه‌ربه‌خۆترین و به‌رچاوترین و كشاوه‌ترین شێوازی ئه‌ده‌بییه. ره‌نگه ئه‌م قسه‌یه‌ی جیمس بۆ سه‌رده‌می ئێستا دروست بێت به‌و پێیه‌ی ڕۆمان له سه‌روه‌ختی ئێستادا به‌ربڵاوترین ژانری ئه‌ده‌بییه، بێگومان ئه‌مه بۆ ئه‌و هێزی گێڕانه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێی به‌خشیوه، كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مرۆڤ زیاد له هه‌ر شتێكی دیكه هۆگری ئه‌م هونه‌ره بووه.
د.هاشم ئه‌حمه‌د زاده له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڕۆمانه‌وه وه‌كو یه‌كێك له فراوانترین هونه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه ده‌ڵێت: ڕۆمان ده‌توانێت بنه‌مایه‌كی فراوانتر بۆ بینین و لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتن له ژیانی مرۆڤ و هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌شێكی دیكه له لێكۆڵه‌ره‌وانی دونیای گێڕانه‌وه ڕۆمان به گونجاوترین شێواز بۆ پیشاندانی جیهانی مۆدێرن داده‌نێن. ره‌نگه هه‌ر ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی هونه‌ری ڕۆمان له مرۆڤی مۆدێرن بێت وایكردووه كه ڕۆمان توانای بڕینی سنوور و كولتووره جیاوازه‌كانی هه‌بێت. ڕۆمانووسانیش به‌رده‌وام له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌دا بن كه نه‌ریت و سیاسه‌ت دروستی كردووه. به‌و پێیه‌ی به‌شێك له رۆمانووسان په‌نا بۆ فیگۆری جیا جیا ده‌به‌ن له نه‌ته‌وه‌ی جیا و شوێنی جوگرافی جیاواز وه‌كو ئه‌وه‌ی خالید حوسێنی له رۆمانی “چیاكانیش ده‌نگی دایه‌وه” كردوویه‌تی كه به‌شێك له فیگۆره‌كان جگه له فیگۆره سه‌ره‌كییه‌كان كه ئه‌فغانین ئه‌وانی دیكه ئه‌مه‌ریكی و ئیتاڵین. واته ڕۆمان ده‌توانێت ده‌ستی له نزیككردنه‌وه‌ی كولتووره جیاوازه‌كان و تێكه‌ڵكردنیان هه‌بێت. وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌م وڵاتی جیهان هه‌یه به‌ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك كولتوور و یه‌ك نه‌ته‌وه بێت، به‌ڵكو زۆرێك له كولتووره‌كان به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی ڕوویانداوه تووشی جۆرێك له تێكه‌ڵی بوون و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی له رۆمان‌دا، چونكه هونه‌ری ڕۆمان چه‌نده زاده‌ی خه‌یاڵ و بێت هێنده‌ش زاده‌ی واقیعه.
ڕۆمانی “شه‌وگه‌ڕه‌كان”، كه یه‌كه‌م ڕۆمانی میران ئه‌براهامه به زمانی كوردی زاده‌ی ئه‌م دۆخه نوێیه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخه و فیگرره‌كانی ئه‌م ڕۆمانه به‌سه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازدا دابه‌ش ده‌بن و چه‌ند شوێنێكی جیاوازیش ده‌بێته سه‌رزه‌مینی گێڕانه‌وه‌كه. فیگۆره‌كان له‌نێوان كورد و هۆڵه‌ندی و میسری…هتددا دابه‌ش ده‌بن و پانتایی گێڕانه‌وه‌كه‌ش له‌نێوان هۆڵه‌ندا و میسر و به‌لجیكادایه. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ڕۆمانه‌كه ده‌ده‌ین.
ڕۆمانه‌كه…
سه‌ره‌تا پێمباشه به كورتی ڕۆمانه‌كه به خوێنه‌ر بناسێنم به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه ڕۆمانه‌كه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه و ئه‌م نووسینه ده‌بینن.
ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌کان، چیرۆكی ژیانی چه‌ند مرۆڤێكی په‌رته‌وازه‌ی نێو ئه‌م بوونه ئاڵۆزكاوه ده‌گێڕێته‌وه، كه نووسه‌ر به هێزی خه‌یاڵ و ته‌کنیکی هونه‌ری گێڕانه‌وه که‌راکته‌ره خوڵقێنراوه‌كان له وڵاتی جیا و له‌نێو كولتووری جیا جیادا پێكه‌وه گرێده‌دات و به‌ده‌نگ و ڕه‌نگیان نمایش ده‌کرێن و به‌سه‌رهاتی ژیانیان ده‌گێڕدرێته‌وه.
مارتن سه‌له‌مۆ، کا‌راکته‌ری سه‌ره‌کی و گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌یه، ئه‌و دانیشتوویه‌كی هۆڵه‌ندایه و به سه‌ردانێك له رێی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی مسیره‌وه داوه‌ت ده‌كرێت و به سه‌فه‌رێك دێته وڵاتی میسر، ئیتر لێره‌وه به شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی ده‌گیرێت و نزیكه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگ شوێن‌بزر ده‌بێت. ئه‌م شوێن بزربوونه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دایكی كه شێوه‌كارێكی به‌ناوبانگه له ده‌ستی بدات و جارێكی دیكه نه‌یبینێته‌وه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر له‌و شوێنه‌ی نێو زینداندا له میسر ئاشنای كه‌سێك ده‌بێت به‌ناوی (سه‌لیم). ئه‌م فیگۆره خاوه‌نی عه‌قڵێكی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بیه‌وه له‌رێی ئه‌م فیگوره‌شه‌وه ڕۆمانووس هه‌وڵی نیشاندانی وێنه و بیركردنه‌وه و ژیانی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و عه‌ره‌ب به تایبه‌تی داوه.
فیگۆری مارتن نموونه‌ی مرۆڤێكی به‌هره‌مه‌نده و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گومانگه‌رایه و گومانی له هه‌مووشتێک ده‌كات و به‌رده‌وام له‌گه‌ڕاندایه به‌دوای نهێنی بوونیدا، بوونێک که خۆی هه‌ڵی نه‌بژاردووه. هه‌ربۆیه سه‌یری له دایكبوونی و نه‌بوونی باوك له ژیانی مارتندا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و شتانه‌ی كه ئه‌م ڕۆمانه كاری له‌سه‌ر كردووه.
سامان خدر فیگۆری شێوه‌كارێكی كورده كه له رۆمانه‌كه‌دا زۆر به كه‌می ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به ژیانی ئه‌م فیگۆره نییه، به‌ڵام سامان یه‌کێکه له‌و مرۆڤه که‌ناگرتووانه‌ی دووری له زێدی خۆی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر هه‌ست و خه‌یاڵی دروست کردووه، ئه‌و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ره‌نگ و كێشانی تابلۆوه گوزارشت له كه‌نارگرتوویه‌ی بكات و تا ونبونیشی هه‌ر له‌نێو جیهانی ره‌نگ و تابلۆدا ده‌مێنێته‌وه و ده‌یان تابلۆی لێ به‌جێده‌مێنت و له كۆتاییدا مارتن له‌گه‌ڵ تابلۆ به جێ‌ما و نیشان نه‌دراوه‌كانی دایكی‌دا له پێشانگه‌یه‌كدا ده‌یانخاته به‌رچاوی هه‌موان.
كارڵ و مارتن، دوو فیگۆری سه‌ره‌كی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ن كه ئه‌م دوو فیگرره‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه و كاراكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه. به‌گشتی ڕۆمانه‌كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی ساده و هێمنی چه‌ند مرۆڤێكه له‌نێو بوونێكی ئاڵۆزكاودا.
ناونیشان و ده‌ستپێك…
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ناونیشان وه‌كو یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی ده‌ق بده‌ین، ده‌بینین ناونیشان یه‌كه‌م به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا دروست ده‌كات. ئه‌م یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنه له ده‌قی گێڕانه‌وه‌ییدا زیاتر ده‌بێت به‌و پێیه‌ی له زۆرێك له ده‌قه‌كاندا ته‌نها یه‌ك ناونیشان یان چه‌ند ناونیشانێكی لاوه‌كی هه‌یه كه خوێنه‌ر به‌ری ده‌كه‌وێت. د. جه‌میل حه‌مداوی لایوایه ناونیشان ئەوەیە كە ئاڕاستەی خوێندنەوەی گێڕانه‌وه دەكات و بە ڕۆڵی خۆی دەوڵەمەندە بە واتای نوێ بە ئەندازەی ئەوەی كە دەلالەت و ڕێنماییەكانی گێڕانه‌وه ڕوون دەبێتەوە. دواتر حه‌مداوی باس له‌وه‌ش ده‌كات ده‌كرێت ناونیشان كلیلێك بێت نادیارییەكانی ڕووداو و هارمۆنییه‌تی ڕێكخستنی ڕووداو و گرژبوونی گێڕانەوەییەكەی پێ چارەسەر بكرێت. له دواجاریشدا ئه‌م توێژه‌ره ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ناونیشان ئاوێنەیەكی بچووكە بۆ هەموو ئاسته‌كانی دەق.
ناونیشانی ڕۆمانی “شه‌وگه‌ڕه‌كان” هێمایه بۆ كۆمه‌ڵه مرۆڤێك كه شه‌وگه‌ڕانیان هه‌یه و له‌م ئاسته ساده‌یه‌دا هیچ نادیارییه‌كی له خۆ ناگرێت، به‌ڵام به وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له ناونیشانه‌كه خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وگه‌ڕانه خولیای چین؟ بۆچی ده‌گه‌ڕێن و ئامانجیان چییه؟ بۆ شه‌وان وێڵن؟ نووسه‌ر له لاپه‌ڕه 35دا كه‌مێك باس له ناونیشانی شه‌وگه‌ڕه‌كان ده‌كات. له‌وێدا باس له چۆنێتی دروستبوونی ناوی شه‌وگه‌ڕه‌كان ده‌كات، كه وه‌كو ناتۆره‌یه‌ك سه‌ره‌تا دێته به‌رگوێ و پاشانیش ئه‌و فیگرانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و (ناتۆره‌یه‌ن) به شانازییه‌وه و به ده‌نگی به‌رز ئه‌و ناوه له كۆڵانه چۆڵه‌كانی ئه‌مستردامدا دووباره و ده‌باره ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منه له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌م رۆمانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ناونیشانه ته‌نها كلیلێكه بۆ به‌شێكی زۆر كه‌می رۆمانه‌كه و نووسه‌ر خۆی له‌وه پاراستووه كه ناونیشان بكاته پردێك خوێنه‌ر له‌وێوه بچێته نێو هه‌موو تێكسته‌كه‌وه، به‌ڵكو ناونیشان زیاتر له گه‌مه‌یه‌ك ده‌چێت بۆ ڕاكێشانی خوێنه‌ر بۆ نێو رۆمانه‌كه و ده‌نا رۆمانه‌كه كه‌متر له‌م ناونیشانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه‌ش بده‌ین ده‌بینین كه ده‌ستپێك له‌م رۆمانه‌دا به هه‌مان شێوه‌ی ناونیشان نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به به‌شێك له كاراكته‌ر و رووداوه‌كان بناسێنێت و بگره نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك گرێ لای خوێنه‌ر دروست بكات تا به‌رده‌وامی به خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه بدات. ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه و هه‌تا زۆرێك له به‌شه‌كانی سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه هێمنییه‌كی سه‌یری پێوه دیاره و هه‌ر ئه‌م هێمنییه‌یه كه ده‌بێته ڕاوكه‌ری خوێنه‌ر به‌ره‌و رۆمانه‌كه. به گشتی ده‌ستپێكی ئه‌م رۆمانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووره له هه‌ر ده‌ستپێكێكی ته‌قلیدی هاوكات دووریشه له هه‌ر ده‌ستپێكێكی ڕۆمانی مۆدێرن كه نووسه‌ران هه‌ر له‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ی سه‌ره‌تادا ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك گرێ و كۆد بده‌نه خوێنه‌ر، كه تا دوا لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆمانه‌كه خوێنه‌ر به خۆیانه‌وه په‌یوه‌ست بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا نموونه‌ی رۆمانی “شه‌ره‌ف”ی ئه‌لیف شه‌فه‌ق بهێنینه‌وه، ده‌بینین له‌م رۆمانه‌دا نووسه‌ر هه‌ر له یه‌كه‌م ڕسته‌وه له زاری گێڕه‌ره‌وه‌وه ده‌ڵێت: “دایكم دووجار مرد، به‌ڵێنم به خۆم دابوو لێ نه‌گه‌ڕێم چیرۆكه‌كه‌ی فه‌رامۆش بكرێ…” گێڕه‌ره‌وه به‌م چه‌ند رسته كه‌مه گرێیه‌ك لای خوێنه‌ر دروست ده‌كات به جۆرێك كه چۆن كه‌سێك ده‌كرێت دووجار بمرێت و ده‌بێت چیرۆكی ئه‌م دووجار مردن چی بێت؟ ئه‌لیف لێره‌وه بۆ نێو جیهانی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانمان ده‌بێت. به‌ڵام میران له شه‌وگه‌ڕه‌كاندا ئه‌م گرێیه بۆ خوێنه‌ر دروست ناكات، به‌ڵكو ئه‌و به ده‌ستپێكێكی ساده، به‌ڵام دیسان هه‌ر ڕاوی خوێنه‌ر ده‌كات بۆ نێو جیهانی تێكسته‌كه‌ی ئه‌ویش به‌و ده‌ستپێكه‌ی كه گێڕه‌ره‌وه به هێمنی خوێنه‌ر به‌ره‌و نێو ڕۆمانه‌كه ده‌بات.
شوێن له ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا
چەمكی شوێن خاوەنی بایەخێكی تایبەت و گرنگە لە ئەدەبدا و زۆرجار رەخنەگرەكان لەپاڵ هەر سێ رەگەزی (رووداو و كەسایەتی و كات)دا شوێنیش بە رەگەزێكی گرنگ ئەژمار دەكەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێك لە چیرۆكنووسان دەستكارییەكی تەواوی ئەم چەمكەیان كردووە و ئەو بایەخەیان وەك پێویست بۆ ئەم چەمكە نەهێشتۆتەوە، یان بەپێی پێناسە باوەكان ناتوانرێت سەیری ئەم چەمكە بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لای بەشێكی زۆر لە چیرۆكنووسان شوێن بایەخ و گرنگی تایبەتی لە تێكستدا هەیە.
گاستۆن باشلا‌ر فەیلەسوفی فەرەنسی لە ساڵی (1957)دا كتێبێكی گرنگی لەبارەی ئیستاتیكای شوێنەوە لە دەقی ئەدەبیدا بڵاوكردەوە، كە ئەو كتێبە بایەخی گەورەی شوێن لە چۆنێتی تێڕوانینی مرۆڤدا بۆ دەوروبەر و شتەكان دەنوسێت و باشلا‌ر وەك فەیلەسوفێكی فینۆمینۆلۆژیست بەدوای كاریگەرییە سایكۆلۆژییەكانی شوێنەوەیە لە تێكستی ئەدەبیدا و چۆن شوێن جێكەوتێكی بەرچاو و لە زەین و حاڵەتە دەرونییەكانی مرۆڤ و نووسەری داهێنەر بەرجەستە دەكات.
هه‌ر لەبارەی بایەخ و گرنگی شوێنەوە لە بوونی مرۆڤدا ئەیان وات دەنووسێت: “ئێمە ناتوانین كە هیچ ساتێك لە ساتەكانی بوون وێنا بكەین، تا نەیخەینە چوارچێوەی شوێنەوە”. بێگومان چەمكی شوێن چ لە كۆن و چ لە ئێستادا گرنگی لە دەست نەداوە و ئەمەش بۆ ئەو پەیوەستبوونە رۆحییەی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بە شوێنەوە، كە دواجار رەنگدانەوەی لەنێو كایەی ئەدەبیشدا دەبینرێت. بۆیە زۆرجار شوێن دەبیتە ناسنامەی نووسەر و لەوێشەوە دەبیتە ناسنامەی تێكست و ده‌توانین نموونه‌ی كارل رزیز زافۆن بهێنینه‌وه كه ئیسپانیا به گشتی و شاری به‌رشه‌لۆنه به تایبه‌تی بۆته سه‌رزه‌مینی زۆرێك له رۆمانه‌كان و ده‌توانین بڵێین به‌رشه‌لۆنه پانتایی زۆربه‌ی شوێنه ئه‌فرێنراوه‌كانی زافۆنه. هه‌رچۆن نه‌جیب مه‌حفۆزیش به‌هه‌مان شێوه وڵاتی میسر و شاری قاهیره پانتایی فیگۆره‌كانی ڕۆمانه‌كانیه‌تی.
لەبارەی پێگە و بایەخی شوێند.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئەوە دەخاتەڕوو كە “شوێن لە چیرۆكدا بەتەنها پانتاییەكی جوگرافی یان قەوارەیەكی ئەندازەیی نییە بۆ رووداوەكان، هەر وەك شوێنی واقیعی دیاریكراو نییە بە هەموو مانا و وردەكارییەكانی شوێنێكی راستەقینە، بەڵكو زۆرجار دەبیتە شوێنێكی خەیاڵی، كە زمان دروستی دەكات. هاوكات ئاستی وەرگرتنی رەگەزە واقیعییەكانی “شوێن”ی راستەقینە لە “شوێن” ی خەیاڵیدا، لە چیرۆكنووسێكەوە بۆ چیرۆكنووسێكی تر دەگۆڕێت و لێرەدا لە هەردوو حاڵەتەكەدا شوێن دەبیتە شوێنێكی گریمانكراو.
لەبەشێكی تری هەمان لێكۆڵینەوەدا د.نەوزاد ئەوەش دەخاتەڕوو، كە شوێن لە تێكستی ئیبداعیدا لەبەكارهێنانە باوەكەی دەترازێ و فۆرمێكی تر لە خۆ دەگرێت، واتە تەنها شوێنێكی جوگرافی نییە بۆ رووداوەكان و جوڵانەوەی كاراكتەرەكان، بەڵكو دەبێت بە شوێنێكی دینامیكی كە فاكتەرە سایكۆلۆژییەكان رۆڵی تیادا دەبینن.
له‌م گوته‌یه‌ی كۆتایی د.نه‌وزاده‌وه ده‌چمه سه‌ر باسكردنی بایه‌خی شوێن له ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا. له‌م ڕۆمانه‌دا شوێن شوێنێكی خه‌یاڵی نییه به‌ڵكو شوێنێكی واقیعییه، به‌ڵام نووسه‌ر په‌نای بۆ هه‌ڵبژاردنی ته‌نها یه‌ك شوێن نه‌بردووه، به‌ڵكو چه‌ند شوێنێكی هه‌ڵبژاردووه. له‌م ڕۆمانه‌دا به‌شی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه له ئه‌مستردام-ی هۆڵه‌ندا ڕووده‌دات. ئه‌گه‌ر باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه بكه‌ین ده‌بینین ئه‌م شوێنه به به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ئازادی فه‌ردی تا ڕأده‌یه‌كی زۆر تێدا فه‌راهه‌م كراوه و هه‌تا له‌م وڵاته‌دا ئازادی بۆ هۆمۆكانیش فه‌راهه‌م بووه. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه مانا و ده‌لاله‌تی زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه نووسه‌ر خۆی ساڵانێكه له‌وێ ده‌ژی به‌ڵكو به‌لای منه‌وه ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌م شوێنه سه‌ره‌كییه‌ی ڕۆمانه‌كه نموونه‌ی شوێنێكی تایبه‌ت و گرنگه كه زۆرێك له ئأزادییه‌كانی تێدا فه‌راهه‌م بووه.
شوێنی دووه‌م و سه‌ره‌كی له‌م ڕۆمانه‌دا وڵاتی میسر و شاری قاهیره‌یه. دیسان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه‌ش بێهۆكار و بێ ده‌لاله‌تی گرنگ نییه، به‌و پێیه‌ی وڵاتی میسر هه‌ر له كۆنه‌وه لانكه‌ی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنه‌كان بووه له رۆژهه‌ڵاتدا و وه‌كو یه‌كێك له كۆنترین ناوچه شارستانییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت و به به‌راوردیش به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی دیكه پێگه‌ی میسر له سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌یه. واته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دیسان ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه میسر بكه‌وێته به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا و قاهیره‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌مستردام. واته نووسه‌ر تاڕاده‌یه‌ك بۆ هاوسه‌نگیه‌ك گه‌ڕاوه له‌نێوان دوو كولتووری جیاوازدا. كورته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر نموونه‌ی باڵای وڵات و شاری له هه‌ردوو كولتووره‌كه وه‌رگرتووه و نه‌هاتووه به‌دوای نموونه‌ی مامناوه‌ند و لاوازدا بگه‌ڕێت.
شوێنی سێیه‌م وڵاتی به‌لجیكایه كه ئه‌مه‌یان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و من زۆر له‌سه‌ری ناوه‌ستم. له ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا تا ڕووداوه‌كان له ئه‌مستردامدا ڕووده‌ده‌ن ریتمی گێڕانه‌وه‌كه زۆر هێمن ده‌ڕوات به‌ڕێوه و خوێنه‌ر له‌مه‌دا به‌ته‌واوی هه‌ست به ڕه‌ندانه‌وه‌ی كولتووری شوێنه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر فیگۆره‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه. به‌ڵام كاتێك گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ده‌گاته وڵاتی میسر و شاری قاهیره ئیتر هێمنی گێڕانه‌وه‌كه ده‌شێوێت و فه‌زای شوێن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌كه‌ش دروست ده‌كات به جۆرێك خوێنه‌ر به‌ر هه‌قیقه‌تی شوێن و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌وێت له‌نێو فه‌زای گێڕانه‌وه‌كه‌دا.
یه‌كێكی دیكه له‌و شتانه‌ی كه له‌م ڕۆمانه‌كه‌دا تیشكی خراوه‌ته سه‌ر هه‌ڵهاتنه له شوێن و ئه‌ویش ئه‌وكاته ده‌خرێته ڕوو كه مارتن و سه‌لیم له زینداندا و ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌و زیندانه بدزنه‌وه كه بۆته دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی بێتامی ئه‌و چوار دیواره. سه‌لیم و مارتن پێكه‌وه له ڕێی ره‌نگه‌وه هه‌وڵێ دروستكردن وینه‌ی بیابان ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش له‌پێناو شكاندنی دیواره‌كانی زیندانه‌كه و گۆڕانی ژووری زیندانه‌كه بۆ شوێنێكی كراوه. واته مارتن و سه‌لیم ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌حكومییه به شوێنه‌وه له‌ڕێی ره‌نگه‌وه بشكێنن به جۆرێك فه‌زایه‌كی كراوه بۆ خۆیان بخولقێنن. ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر به دیوێكدا هه‌ڵهاتنی مارتن و سه‌لیم بێت له شوێن و چێكردنی فه‌زایه‌كی دیكه بێت له شوێندا. ئه‌وا به دیوه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌كرێت گرنگی ره‌نگ و هونه‌ری شێوه‌كاری تیدا ببینرێته‌وه كه مرۆڤ ده‌توانین له‌ڕیی ره‌نگ و دروستكردنی تابلۆوه واقیع تێپه‌ڕێنێت و دونیایه‌كی دیكه دروست بكات. واته ره‌نگ له‌م رۆمانه‌دا به دیوێكدا بۆ هه‌ڵهاتنه له شوێن و دروستكردنی شوێنێكی كراوه‌یه به دیوێكی دیكه‌شدا به‌دیهێنه‌ری خه‌ونی ئازادییه.
به‌گشتی شوێن له ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا كاریگه‌ریی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بونیادی گێڕانه‌وه هه‌یه و وه‌كو یه‌كێك له پێكهێنه‌ره‌كانی بونیادی ڕۆمانه‌كه ده‌بینرێت.
له‌نێوان كا-ی دادگایی و مارتندا
مارتن سه‌له‌مۆ، کا‌راکته‌ری سه‌ره‌کی، كه هاوكات گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌یه به سه‌فه‌رێكی هه‌فته‌یی له هۆڵه‌نداوه ده‌چێت بۆ میسر و به هۆكارێكی نادیار ده‌خرێته زیندانه‌وه. كێشه‌ی مارتن ئه‌وه نییه كه له زیندانه و له وڵاتێكی غه‌ریبدایه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئه‌م فیگۆره ئه‌وه‌یه كه نازانێت بۆچی له زینداندایه و له‌سه‌رچی گیراوه؟ هه‌ر جارێك ئه‌م پرسیاره ده‌كات وه‌ڵامێكی ده‌درێته‌وه كه ئه‌و له‌و وه‌ڵامه بێ به‌رییه. بۆ نموونه جارێك به تاوانی كوشتنی كه‌سێك و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كه‌سێكی دیكه تاوانبار ده‌كرێت و جارێكی دیكه ئه‌وه ده‌خرێته ڕوو كه ئه‌و سیخوڕی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كردووه. به‌ڵام ڕاستی ئه‌مه هه‌ر به ته‌مومژاوی ده‌مێنێته‌وه تا دواجار به نیوه مردوویی له بیابانێكی چۆڵدا فڕێده‌درێت و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و دواتریش ده‌برێته نه‌خۆشخانه.
كاتێ ئه‌م به‌شه‌ی ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كانم ده‌خوێنده‌وه بۆ ساتێك خه‌یاڵ بردمیه‌وه بۆ رۆمانی “دادگایی” كافكا، كه له‌و رۆمانه‌شدا فیگۆری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه(كا) ده‌گیرێت و ده‌برێته به‌رده‌م دادگا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی كردبێت و تا كۆتایی رۆمانه‌كه‌ش (كا) هه‌ر خوا خوایه‌تی بۆی ساغبێته‌وه كه له‌سه‌رچی گیراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆ ڕوون نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر (كا)ی نێو رۆمانی “دادگایی” نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و له ژینگه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپیدا گیرۆده‌ی ڕێسا چه‌قبه‌ستووه‌كانی دادگا بووبێت ئه‌وا مارتنی نێو شه‌وگه‌ڕه‌كانیش له ژینگه‌یه‌كی دیكه و له وڵاتێكی دیكه گیرۆده‌ی هه‌مان بێ ڕێسایی ڕێسا باوه‌كانه. ئه‌م لێكچوونه‌ی نێوان مارت و كا ده‌كرێت ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و خه‌مه هاوبه‌شه‌ی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه مرۆڤ گیرۆده‌یه‌تی ئه‌ویش گیرۆده‌بوونی مرۆڤه به‌و یاسایانه‌وه كه خۆی بۆ خزمه‌تی خۆی دایناون، به‌ڵام له زۆر جێگه‌دا ده‌بنه ته‌وق و گه‌ردنی خۆی ده‌گرن و ئازادییه‌كانی سنووردار ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین له‌نێوان “كا”ی كافكا و “مارتن”ی میراندا نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام گیرۆده‌بوونی ئینسان به یاساكانه‌وه هه‌ر له جێی خۆیه‌تی، هه‌ر بۆیه یاساكان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌رچی بۆ پاراستنی شكۆمه‌ندی ئینسانه‌كان دانراون، به‌ڵام زۆرجار و له زۆر جێگه‌دا ده‌بنه هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ئینسان و له مرۆڤخستنی مرۆڤ.
“تاوانی من چییه و به چ تاوانێك تۆمه‌تبار كراوم”، ئه‌مه ئه‌و رسته‌یه‌یه كه چه‌ند جارێك مارتن به گوێی پارێزه‌ر و پاسه‌وان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یدا ده‌دات كه له زیندانه‌كه دێنه لای. به‌ڵام مارتن وه‌كو “كا” مه‌حكومه به‌وه‌ی كه هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وێت. رۆمانه‌كه‌ش هه‌ر به بێوه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌هێڵێته‌وه و هیچ وه‌ڵامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه به خوێنه‌ر نادات و نووسه‌ر خوێنه‌ری له‌وه ئازاد كردووه كه خوێنه‌ر خۆی به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێت.
ڕه‌نگ و گێڕانه‌وه/خه‌ونی ئازادی…
ئه‌گه‌ر مۆدێرنه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ی سنووری نێوان وڵاتان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان هه‌بووبێت، ئه‌وا پۆست مۆدێرنه ده‌ستی له سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كاندا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك زۆرێك له ڕووداوه گرنگ و گه‌وره‌كانی جیهان ته‌نها كاریگه‌رییان له سنوورێكی جوگرافی ته‌سكدا نییه، به‌ڵكو سنووره‌كان ده‌بڕن و كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر زۆرێك له وڵاتانی جیهان هه‌یه. پێشكه‌وتنه خێراكانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئاسانكارییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه و تۆخكردنته‌وه‌ی زیاتری كاریگه‌ریی به‌شێك له رووداوه گرنگه‌كانی جیهان له‌سه‌ر تاكی مۆدێرن له هه‌ر كوێی جیهان بێت.
رۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كان، ڕۆمانی ڕۆحه جیاوازه‌كان و سه‌رزه‌مینه جیاوازه‌كانه. ڕووداوه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه له ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا ده‌ست پێده‌كات و له‌وێوه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی میسر. به جۆرێك ده‌توانین بڵێین ئه‌م دوو شوێنه ته‌واوی پانتایی گێڕانه‌وه و ڕووداوه‌كان داگیر ده‌كه‌ن.
كاتێك مارتن ده‌گاته میسر، پرسی ئازادی و كوژران و سه‌رنگومكردن و بێبه‌هاكردنی مرۆڤ دێنه نێو دونیای رۆمانه‌كه‌وه. مارتن له وڵاتێكه‌وه له‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه و له هۆڵه‌نداوه هاتۆته وڵاتێك و به‌بێ هیچ هۆكارێكی دیار ده‌كه‌وێته زیندانه‌وه لێره‌وه پرسی سه‌رنگومكردن سه‌رهه‌ڵده‌دات، چونكه مارتن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌رنگوم كراوه و ده‌نگی به هیچ كه‌سێكی دیكه ناگات. سه‌لیم كه هاوڕێی مارتنه له‌نێو زیندان له‌باره‌ی سه‌ربه‌ستییه‌وه به مارتن ده‌ڵێت: باشتر وایه وشه‌ی سه‌ربه‌ستی به زووترین كات له بیر خۆت به‌ریته‌وه ئه‌و وشه‌یه له‌م كاوله‌یه‌دا ڤایرۆسه و دات ده‌ڕزێنێت.
پرسی ئازادی له‌م ڕۆمانه‌دا پرسێكی دیكه‌ی گرنگه و دوو شوێن خراونه‌ته‌ڕوو كه له یه‌كێكیاندا ئازادی تا ئه‌وپه‌ڕی فه‌راهه‌م بووه و له جێگه‌یه‌كی دیكه‌ش ناوهێنانی ئازادی هێنده مه‌ترسیدار ده‌بێت كه بۆته ڤایرۆسێك و مرۆڤ به‌ره‌و داڕزان ده‌بات. بێگومان پیشاندانی ئه‌م دوو جیهانه له‌م رسته تێژتێپه‌ڕه‌ی نێو ڕۆمانه‌كه‌دا زۆر خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌كرێت یه‌كێك له‌و خوێندنه‌وانه ئه‌و كۆچه به لێشاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان بێت به‌ره‌و رۆژئاوا. ده‌كرێت ئه‌م كۆچه كۆچ بێت له‌پێناو ئازادی‌دا. ئیتر له ئازادی سیاسییه‌وه تا ئازادی فه‌ردی. كه له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هیچ كام له‌م ئازادیانه فه‌راهه‌م نه‌كراون.
له‌و تاریكستانه‌ی كه مارتنی تێدا زیندانی كراوه ئه‌وه‌ی ئاسان بێت كوشتن و كوژرانه، هه‌ر بۆیه ئه‌مانه به چه‌ندین شێوه دێنه به‌رچاوی مارتن. به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی مارتن له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌دا یه‌كتری ده‌بینن ئه‌م پرسه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و پزیشكه میسرییه‌كه باس له‌وه ده‌كات دۆڕاندنی جه‌نگی میسییه‌كان له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆرینه‌ی جه‌نگاوه‌ره میسرییه‌كان بۆ ئه‌وه نه‌ده‌جه‌نگان تا بمێننه‌وه، به‌ڵكو زۆرینه‌یان هاتبوون بۆ جیهاد و له‌و جه‌نگه‌دا به‌شدار بن و بكوژرێن تاكو به‌هه‌شت به خوێنیان بكڕن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج جیاوازی نێوان جه‌نگكردن له‌پێناو مانه‌وه‌دا و جه‌نگكردن له پێناو كوژراندا بكه‌ین وه‌كو له گفتوگۆكه‌ی نێوان مارتن-ی هۆڵه‌ندی و پزیشكه‌كه ده‌یبینین، ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و پاشكه‌وتوویه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له چاو ڕۆژئاوادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵه به‌و پێیه جه‌نگ لای رۆژئاواییه‌كان له‌پێناو و مانه‌وه و به‌رده‌وامیدانه به ژیان و باشتركردنی گوزه‌راندایه. به‌ڵام له لای رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له‌پێناو كوژران و گه‌یشتنه به به‌هه‌شت و به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایه نه‌ك كردنی ئه‌م دونیایه به به‌هه‌شت. میران له‌و گفتوگۆ كورته‌ی نێوان مارتن و پزیشكه‌كه‌وه ده‌ستی بۆ برینێكی قووڵی جه‌سته‌ی پاشكه‌وتووی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان بردووه. به جۆرێك ئایدیای خۆبه‌كوشتدان به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده ده‌خاته‌ڕوو كه هیچ قازانجێكی بۆ جوانكردنی ژیان نییه، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ وێرانكردنی ژیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ژیانی دیكه‌دا، یان ده‌توانین بڵێین جه‌نگه بۆ كوژران نه‌ك به‌رگری بێت له پێناوی مانه‌وه‌دا.
له‌و دۆخه قورسه‌ی زینداندا مارتن بۆ به‌رده‌وامیدا به ژیان له هه‌وڵی ڕه‌نگكردنی زیندانه‌كه‌دایه و نیگاری له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێنن. مارتن وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر لایه‌كی دیواری زیندانه‌كه ده‌كێشێت به جۆرێك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و دیواره نه‌مابێت و له‌و لایه‌وه بیابانیك هه‌بێت و هه‌ر كاتێك ویستیان پێ بنێنه نێو ئه‌و بیابانه‌وه. ره‌نگ و نیگار له‌م رۆمانه‌دا ده‌بنه كه‌ره‌سته‌ی ئازادی و فه‌راهه‌مكردنی ئازادی و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی مرۆڤ. له‌نێو زیندانه‌كه‌دا ره‌نگ و نیگاره‌كان ده‌بنه فه‌راهه‌مكه‌ری ئازادی و سه‌وزهێشتنه‌وه‌ی خه‌ونی ئازادی له‌نێو ئه‌و زیندانه‌دا. له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌شدا له‌ڕێی نمایشكردنی تابلۆكانی دایكی مارتن و سامان خدری نیگاركێشه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت ئه‌و دوو مرۆڤه له دونیا ده‌رچووه به زیندوویی بهێڵرێنه‌وه. به‌تایبه‌ت سامان خدر كه فیگۆرێكی كوردی ونبووی نێو ڕۆمانه‌كه‌یه له‌ڕێی نیشاندانی تابلۆكانییه‌وه دیسان زیندوو ده‌هێڵرێته‌وه.
پاڵه‌وانێكی له‌خاچدراو
رۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كان له‌و ڕۆمانانه‌یه خۆی له قه‌ره‌ی زۆر پرسی جۆراو جۆر داوه و به‌تایبه‌ت هه‌ندێك پرسی تایبه‌ت به دونیای پۆست مۆدێرن. یه‌كێك له‌و پرسانه له دایكبوونی منداڵه به‌بێ باوك، ئه‌ویش له‌ڕێی چاندنی تۆوی پیاوه‌وه له هه‌ناوی ئافره‌تدا. ئه‌م پرسه چه‌ند ساڵێكه له ئه‌وروپا و به‌شێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌شێك له ئافره‌ته فیمێنسته‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن. له‌م رۆمانه‌دا دایكی مارتن له ڕێگه‌ی چاندنی تۆوی پیاوێكی نه‌ناسراوه‌وه مارتن ده‌هێنێته دونیاوه ئه‌مه‌ش وه‌كو جۆرێك له یاخیبوون ده‌بینرێت له سیستم و یاساكانی سروشت. به‌و پێیه دایكی مارتن ده‌یه‌وێت به‌بێ پیاوێك ببێته خاوه‌نی منداڵێك و ئه‌و منداڵه‌ش به‌ته‌نها هی خۆی بێت و كه‌سی دیكه خاوه‌نی نه‌بێت.
ئه‌م زانستی چاندنی تۆوه چه‌ند نوێ بێت و وه‌كو یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی دونیای پۆست مۆدێرن بێته ئه‌ژمار. لێ له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا خه‌یاڵی خوێنه‌ر بۆ لای له دایكبوونی عیسای مه‌سیح ده‌چێت. مه‌سیحیش به ته‌نها له دایكێك هاته دونیاوه. من له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی ڕۆمانه‌كه‌دا گوتم پێده‌چێت نووسه‌ر ویستبێتی له‌ڕێی پیشاندانی ئه‌م هاتنه دونیایه‌ی مارتنه‌وه كه ته‌نها كوڕی دایكییه‌تی بیه‌وێت مارتن وه‌كو مه‌سیحێكی نوێ بناسێنێت، چونكه عیساش ته‌نها كوڕی مه‌ریه‌م بوو. به‌ڵام مارتن به داماڵراوی له هه‌موو ئایینێك و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاینیانه‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ژیانی مارتنی نێو شه‌وگه‌ڕه‌كان بده‌ین ده‌بینین له دایكبوونێكی مه‌سیح ئاسای هه‌یه و وه‌كو ئه‌ویش له خاچ ده‌درێ. به‌ڵام پاش له خاچدانی زیندوو ده‌بێته‌وه وه‌كو چۆن مه‌سیحیش به له خاچدانی نامرێت. مارتن به سزای زیندان له خاچ ده‌درێت. نووسه‌ر پیشاندانی ئه‌و وێنه ترسناك و شه‌كه‌ته‌ی مارتن له زیندان و دواتر فڕێدانی به نیوه مردوویی، جۆرێكه له له‌خاچدانی مارتن و زیندووهێشتنه‌وه‌شی جۆرێك له هاوشێوه‌بوونی مه‌سیح، یان پێدانی وێنه‌ی مه‌سیحه به مارتن. به‌ڵام مارتن پاش زیندوو مانه‌وه‌شی رۆحی به‌رده‌وام له خاچ ده‌درێت و هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی له زیندان و ئه‌و چاره‌نووسه‌ی له میسر تووشی هات به جۆرێك له دووباره له خاچدانه‌وه‌ی ئه‌ژمار ده‌كرێت.
مارتن له شه‌وگه‌ڕه‌كاندا چه‌ند له زه‌مه‌نێكی جیاواز و دوور له مه‌سیح بژی، به‌ڵام ژیانی جۆرێك له هاوشێوه‌یی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژیانی مه‌سیحه، به‌ڵام مه‌سیحێك به چاره‌نووسێكی نوێوه كه خاچی خۆی به كۆڵه‌وه‌یه و ژیان و مردنی خۆیشی ئه‌زموون ده‌كات. ده‌كرێت ئه‌م وێنه‌یه فراوانتر بكه‌ین. به جۆرێك ده‌كرێت بڵێین هه‌ر مرۆڤێك له ئێستادا مه‌سیحێكی له خاچدراوه له‌م رۆژهه‌ڵاته سه‌خته‌دا كه ژیان ساڵ دوای ساڵ سه‌ختر ده‌بێت. بۆیه ئه‌وه‌ندی من له مارتنی نێو شه‌وگه‌ڕه‌كان ورد ده‌بمه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دیوه ئاینیه‌كه‌ی مه‌سیحه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و مه‌حكومییه‌ی مه‌سیحه‌وه هه‌یه، كه سیزیفئاسا به‌رده‌كه‌ی به كۆڵه‌وه‌یه و ژیان بۆی بۆته عه‌زابێكی به‌رده‌وام. واته ژیانی مارتن له میسر ئاماژه‌یه‌كه بۆ له خاچدانی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی كه گرفتاری ژیان كردونیه‌تیه مه‌سیحێكی له خاچدراو و سیزفێكی مه‌حكوم بوو به ژیان.
به‌رله‌كۆتایی
ئالان رۆب گرێ ده‌ڵێت: رۆمانی نوێ مرۆڤی فڕێ نه‌داوه. مرۆڤ هه‌یه له جیهاندا له‌نێو شته‌كاندا بینه‌ره و نیگه‌رانه. جیهان خۆی ده‌رخه‌ری ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نییه و مرۆڤ هۆكاره بۆ تێگه‌یشتن له جیهان. رۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كانیش هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی جیهانێك له نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤ، جیهانێك كه له ڕێی گێڕانه‌وه‌وه خولقێنراوه و مرۆڤه‌كانی نێو ئه‌م جیهانه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له واقیعی ژیانی مرۆڤه‌كانی دیكه ده‌ده‌ن. ئه‌م رۆمانه نه‌ك مرۆڤی فڕێ نه‌داوه، به‌ڵكو دیدێكی تا سه‌رئێسقان هیومانیستی به‌سه‌ریدا زاڵه و زیاده‌ڕه‌وی نابێت، كه بڵێین هه‌وڵێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی مرۆڤه كه‌نارگرتوو و شه‌وگه‌ڕه‌كانی نێو بوون.
به‌ر له‌وه‌ی دواخاڵێك بۆ ئه‌م نووسینه دابنێم ده‌مه‌وێت له چه‌ند خاڵێكدا سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه كورت بكه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م: رۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كان له‌و رۆمانانه‌یه كه‌هێمنییه‌كی سه‌یر له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا هه‌یه، كه ئه‌مه به‌لای منه‌وه یه‌كێكه له خاڵه به‌هێزه‌كانی گێڕانه‌وه له‌م ڕۆمانه‌دا.
دووه‌م: ناونیشان له‌م رۆمانه‌دا ته‌نها كلیلێكه بۆ به‌شێكی زۆر كه‌می رۆمانه‌كه و نووسه‌ر خۆی له‌وه پاراستووه، كه ناونیشان بكاته پردێك خوێنه‌ر له‌وێوه بچێته نێو هه‌موو تێكسته‌كه‌وه، به‌ڵكو ناونیشان زیاتر له گه‌مه‌یه‌ك ده‌چێت بۆ ڕاكێشانی خوێنه‌ر بۆ نێو رۆمانه‌كه و ده‌نا رۆمانه‌كه كه‌متر له‌م ناونیشانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م: ده‌ستپێكی ڕۆمانه‌كه توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌هۆی پیشاندانی به‌شێكی ڕووداوێكه‌وه گرێیه‌ك بۆ خوێنه‌ر دروست بكات، به‌ڵكو ڕۆمانه‌كه به ده‌ستپێكێكی ساده ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌م ده‌ستپێكه‌شه‌وه توانیویه‌تی ڕاوی خوێنه‌ر بكات بۆ نێو جیهانی تێكسته‌كه.
چواره‌م: كۆكردنه‌وه‌ی فیگۆری جیاواز جیاواز له‌م ڕۆمانه‌دا، یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی ڕۆمانه‌كه له رۆمانی پۆست‌مۆدێرن نزیك ده‌كاته‌وه به‌و پێیه‌ی دونیای نوێ، دونیای فره‌یی و تێكه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان و سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كانه.
شه‌شه‌م: یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی له رۆمانه‌كه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه و دیسان ده‌یكاته رۆمانێكی پۆست‌مۆدێرن، كه‌ڵوه‌رگرتنی فیگۆره دیاره‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌یه له زانستی نوێ، كه ئه‌مه‌ش له له‌دایكبوونه‌كه‌ی مارتندا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه دایكی مارتن به‌بێ پیاوێك مارتن ده‌ھێنێته دونیاوه.
حه‌وته‌م: له دایكبوونی مارتن ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می زانستی نوێیه، به‌ڵام وه‌كو له دایكبوونی مه‌سیحێكی نوێش ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی له‌سه‌ره‌وه لێیان دواین.
هه‌شته‌م: ڕۆمانه‌كه ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی گه‌لێك خاڵی به‌هێزه، به‌ڵام په‌راوێزخستنی فیگۆرێكی وه‌كو سامان خدر یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه به‌لامه‌وه ده‌بوو نووسه‌ر زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م فیگره بوه‌ستایه و لانیكه‌م وێنه‌یه‌كی ڕوونتری لای خوێنه‌ر به‌جێبهێشتایه.
نۆیه‌م: شوێن له ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و كاریگه‌ریی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بونیادی گێڕانه‌وه هه‌یه و وه‌كو یه‌كێك له پێكهێنه‌ره‌كانی بونیادی ڕۆمانه‌كه ده‌بینرێت.
ده‌یه‌م: ره‌نگ كاركردێكی به‌هێزی له ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌یه و یه‌كێكه له ڕێگاكانی گه‌یشتن به خه‌ونی ئازادی، یان به‌رجه‌سته‌كه‌ری خه‌ونی ئازادییه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له چه‌ندین جێگه‌ی دیكه له‌ڕێی ره‌نگه‌وه فیگۆره‌كان زیاتر دێنه نێو دونیای ڕۆمانه‌كه‌وه. هه‌ر بۆیه ره‌نگ له‌م ڕۆمانه‌دا به‌رجه‌سته‌كه‌رێكی به‌شی زۆری ڕۆمانه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان:
*د. جةميل حةمداوى، صورة العنوان في الرواية العربية، سايتى عراق الكلمة، لةم لينكةوة وةرطيراوة:
http://www.iraqalkalema.com/article.php?id=1970
* ئه‌لیف شه‌فه‌ق، شه‌ره‌ف-ڕۆمان، و: شه‌فیق حاجی خدر، بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ئاوێر 2015
*د. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، ئه‌زموونی خوێندنه‌وه-لێكۆڵینه‌وه، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م 2011
* ئەیان وات، سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمانی ئینگلیزی، و: ره‌ووف بێگه‌رد، چاپی دووه‌م له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م 2012


