
![]()
نووسینی: نیهاد جامی
كاتێك مرۆڤ له‌به‌رده‌م تێكستێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌و ده‌مه پرسیاركردن له په‌یوه‌ندیی نێوان نوسه‌ر و نوسین ده‌بێت به په‌یوه‌ندیی نێوان كاره‌كته‌ر و نووسین.. لێره‌وه خود ئاگایی نووسه‌ر ده‌چێته په‌راوێز و ناخود ئاگایی یاده‌وه‌ری كاره‌كته‌ر ده‌نووسێته‌وه، كه یاده‌وه‌ری زمانه. زمان له‌رێگه‌ی یاده‌وه‌ریه‌وه وێنای دنیا و بیركردنه‌وه یه‌كیترمان بۆ ده‌كات، كه دنیای ئێمه نیه، چیتر ئێمه به‌دوای ڕووبه‌ره ده‌ست نیشان كراوه‌كانی خۆمان ناگه‌رێین، وێڵی كاره‌كته‌ره كوردیه‌كان نین، كوردیی هیچ نیه جگه له مرۆڤی په‌راوێزكراو له‌ناو مرۆڤه‌كانیتردا، كورد بوون نه‌كه‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌وه، به‌ڵكو مرۆڤه‌كان به‌جیاوازی كولتوریی و ئاینیانه‌وه شوناسی بوونیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، ئه‌وه ئه‌و دنیا تایبه‌تیه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی تۆیه، كه ئێمه به‌دوای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه ماندووه‌كان ناگه‌رێین، به‌ڵكو له‌ناو كولتوریی ئه‌ویتردا.. له‌و ئومێده‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندیی نوێ ده‌كه‌ین كوڕه‌كان چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ دایكیان هه‌یه، ئه‌و گومانه‌ی منی كوردیی ڕووبه‌رووی ئه‌و نه‌خۆشیه سه‌خته ده‌بێته‌وه، كه منی ده‌ره‌وه‌ی تێكست مرۆڤێكی ئاسایی نیم، به‌ڵكو كاره‌كته‌رێكی نه‌خۆشم، تێكست هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی ئاستی ده‌لالی ڕووبه‌رێكی به‌تاڵ بۆ خوێنه‌ر له زیهنی خۆیدا جێبێلێت به‌وه‌ی چۆن هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی بوون ده‌ده‌ین، بوون به‌و مانایه‌ی كه ئێمه به‌دوای ناسینی تێكست به‌دوای ئه‌و ڕووبه‌ره نادیاره بگه‌رێین ئه‌و ڕووبه‌ره بۆ خۆمان بنووسینه‌وه، كه به‌ر له تێكست به گومانه‌وه سه‌یرمان ده‌كرد. زمان له‌و تێكسته‌دا له‌پڕۆسه‌ی پشكنینی شوێن و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌لالیه‌كاندا سیستمێكی ئاماژه‌كاریی ڕووبه‌رووی ئێمه ده‌كاته‌وه، كه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته به‌ده‌گمه‌ن نووسینی ئێمه به‌ره‌و ڕووی ڕۆیشتووه، هه‌میشه شوناسێكی ناسیۆنالیستیانه‌مان به نووسین داوه، ویستومانه لێره‌وه وه‌ك شوێن و وه‌ك كاره‌كته‌ری كوردیی زمان گوزارشت له بوونمان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆمانه‌دا ڕووبه‌رووی ده‌بینه‌وه، ئێره به‌و مانایه ئاماده‌بوونی نیه، كه‌چی له‌ڕێگه‌ی تابلۆكانه‌وه ئاماده‌بوونێكی پته‌و هه‌یه كه له زیهنماندا دێت به بێ ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بین چونكه ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه مرۆڤی ناو ئه‌و په‌راوێزه‌ی ژیانین.
میرانی كافر ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌پشت ئه‌و تێكسته‌وه هه‌رگیز ئه‌و كوڕه هێمنه نیه كه من ناسیم، ئێستا ئه‌زانم ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌ی نووسیوه جادووگه‌رێكه به كوفره سه‌یره‌كانی به‌ڕۆچوون به‌ناو كولتوری ئه‌ویتردا پێمان ده‌ڵێت “ئێمه كێین؟ چی ده‌كه‌ین؟ خه‌ریكی چین؟” ئه‌وه پرسیارێك نیه ئێمه له‌تۆی بكه‌ین، به‌ڵكو پرسیارێكه ڕۆمانه‌كه ڕووبه‌ڕووی زهنیه‌تی ئێمه‌ی ده‌كاته‌وه، كه ئێمه له‌و شوێنه‌ی پێمان وابوو له‌ناو عه‌قڵانیه‌تداین، كه‌چی بۆمان ده‌ركه‌وت له‌ناو ڕه‌حمی غه‌یبانیه‌تدا ده‌ژین.. سوپاس بۆ تۆ بۆ ئه‌و چركه ساتانه كه له‌و دیو تاریكیه‌كانی خۆمه‌وه مارتن له‌چه‌ندین ڕۆژ هه‌رچی ئازار بوو بیری بردمه‌وه.. وای كرد خۆم بۆ شێرپه‌نجه ئاماده بكه‌م به‌ڵام ئومێد به‌دوای گه‌ڕان تا ساتی مردن كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی سی ساڵ له زیندان سه‌ره‌نجام له‌ناو یاده‌وه‌ری مناڵی كاره‌كته‌رێكه‌وه دواتر خه‌ون به‌و شوقه‌یه ببینیت.. كه ببیت به خاوه‌نی، خه‌ریكه به‌م ڕۆمانه تروسكاییه‌ك دێته ناو ژیانه‌وه، كه ڕه‌نگه نه‌یه‌لێت ته‌سلیمی كۆتایی و ئه‌و بازنه تاریكه‌ی ده‌وری داوم ببم، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مشه‌و بێده‌نگ نه‌بم و قسه بكه‌م.. كه‌چی هه‌ندێك جار وه‌ك مارتن هه‌ست ده‌كه‌م دڵم خه‌ریكه له سینه‌م دێته ده‌ره‌وه.. بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م به‌ر له‌هه‌ستكردن به نزیك بونه‌وه‌ی مردن جارێكی‌تریش ئه‌م ڕۆمانه بخوێنمه‌وه.. غرورێك كه ئێستا هه‌بێت ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه بێت من هاوڕێیه‌كم هه‌بێت خاوه‌نی ڕۆمانێكی هێنده جوان بێت كه ئومێد وتروسكایی بگه‌ڕێنێته‌وه ناو ژیان.. سوپاس میرانی كافر.. مه‌لعونترین نووسه‌ر كه دڵڕه‌قانه ده‌ستت هه‌بوو له كوشتنی ژنێكی جوان و له مه‌رگی فاتیمه و له‌و برینه‌ی ناو یاده‌وه‌ر‌یمان له‌رێگه‌ی كولتوره‌كانیتره‌وه.. ده‌ی كافر كه‌وایه به‌دوای كوردبوون ناگه‌رێین به‌ڵكو وێنه‌ی كافكا بوون له ڕۆح‌دا بۆ هێنده نزیكه.. جا چیه ئازاره‌كانی قاهیره سه‌ختره له ئازاره‌كانی من.. گالته جاریه‌كانی ده‌سه‌ڵات مه‌هزه‌له‌ی بوونه تراژیدیاكانمانن.. زه‌رداوێك له ڕۆحم دێته ده‌ره‌وه ئه‌وه كێشانی ڕۆح نیه، هه‌ستكردنه به مه‌رگی جوانی و ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه بوونیان نه‌ماوه‌و ڕه‌نگه تێكستێك كۆمه‌ك بكات تا باشتر ببینم و بیر له‌وه بكه‌مه‌وه نه‌یه‌ڵم ئه‌و بڕه جوانیه‌ی له‌ناوه‌وه‌دایه كه‌س ده‌ستی پێ بگات.
هه‌ولێر 13-3-
2016 12:14ی شه‌و


