
![]()
چیرۆکی یاریی کۆتایی
“بۆ ڕۆحی شێرکۆ، که بۆ ساڕێژکردنی ئازاری برینه کۆنه‌که‌ی بووبوو به هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا.”
کاتێک ئێریک ڤان هاوت ته‌له‌فۆنی بۆ کردم، ده‌نگیم نه‌ناسییه‌وه، چونکه دوو ساڵ پێش ئه‌و ڕۆژه بۆ به‌رلین چووبوو، به‌نیازی ئیش‌کردن له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیادا. دوای به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی چه‌ند یادگارییه‌کی کۆن، پێی گوتم: “که‌وتم به‌سه‌ر چیرۆکێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا، کوڕێکی که‌مئه‌ندامی تورک به مه‌به‌ستی خۆکوژی، که ساڵی ٢٠٠٦ له به‌رلین؛ ئیتالیا یاریی کۆتایی له ئه‌ڵمانیا ده‌باته‌وه، ملپێچێکی ئیتاڵی له ملیه‌وه ده‌ئاڵێنێت و ڕێگا به هانده‌رانی ئه‌ڵمان ده‌گرێت، تووڕه‌یان ده‌کات و ئه‌وانیش سه‌رخۆش ده‌بن و لێی ده‌ده‌ن و ده‌یکوژن!”
له‌و ڕۆژانه‌دا نازانم من خه‌یاڵم به چییه‌وه خه‌ریک بوو، هیچ گرنگیم به قسه‌کانی ئێریک نه‌دا و وا بزانم پێم گوت که ئه‌و شتانه‌ش ڕوو ده‌ده‌ن.
کات تێپه‌ڕی و چه‌ند مانگێک پێش نووسینی ئه‌م چیرۆکه، ئێریک ته‌له‌فۆنی بۆ کردمه‌وه و پێش سڵاوکردن پێی گوتم: “ده‌زانیت ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی جاری پێشوو بۆم باس کردیت، ئه‌و کوڕه که‌مئه‌ندامه کورد بووه و تورک نه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یه تۆی لێ له دایک بوویت!”
یاریی کۆتایی
“شێرکۆ، تۆ پاره‌ی تۆپه‌که‌ت نه‌داوه، ئیتر نایه‌ڵم شه‌ق له‌و تۆپه هه‌ڵبده‌یت، ئه‌وه ده‌بووایه تۆ دوێنێ پێنج فلست بێنایه!”
“ئاخر… ئاخر ئه‌یووب خۆت وتت!”
“کوڕه خۆتی چی؟ پێنج فلسی حیز چییه!”
“له‌وانه‌یه بۆ تۆ زۆر نه‌بێت، به‌ڵام بۆ من…”
“بۆ ئێوه سواڵکه‌رن؟”
شێرکۆ له ئه‌یووبی هاوڕێی مۆڕ بووه‌وه، پاشان چاوی به‌سه‌ر هه‌موویاندا گێڕا و پێش ئه‌وه‌ی فرمێسکه‌کانی بڕژێنه سه‌ر ڕوومه‌تی؛ پشتی تێ کردن و به‌ڕاکردن به‌ره‌و ماڵه‌وه ڕۆیشت. ئه‌یووب چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ک له شوێنی خۆی وه‌ستا و له دووره‌وه له ده‌رگاکه‌ی ماڵی شێرکۆی ڕوانی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای منداڵه‌کانی تر و ده‌ستیان به فوتبۆڵێن کرده‌وه.
حه‌وت منداڵ بوون و له‌نێوان خۆیاندا لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که هاوکێشه‌ی دروستکردنی دوو تیپ بێ شێرکۆ لاسه‌نگه، سێ به‌رامبه‌ر به چوار دروست نییه. هه‌ر چه‌ند ئه‌یووب ده‌یویست ئه‌و باسه بگۆڕێت و که‌س له تیپه‌که‌یان ناوی شێرکۆ نه‌هێنێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تیپه‌ی چوار که‌س بوون؛ له ماوه‌ی پێنج خوله‌کدا بوون به خاوه‌نی سێ گۆڵ، پاشان تیپی دۆڕاو گۆڕه‌پانی کۆڵانه‌که‌یان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و ماڵی شێرکۆ که‌وتنه ڕێ. ئه‌یووب بانگی لێ کردن: “ئه‌گه‌ر ئێوه بچن به‌دوای شێرکۆدا، یخهسره‌وخه‌هخخخخخخژلکژکژلکژ؛لکژ؛لکژ؛لئه‌وا نایه‌ڵم یاری به تۆپه‌که‌م بکه‌ن.”
منداڵه‌کان پێکه‌وه قسه‌یان ده‌کرد و ئاگایان له‌لای ئه‌یووب نه‌مـابوو.
تیپی دۆڕاو سێ منداڵ بوون و به‌بێ له‌ده‌رگادان؛ چوون بۆ ماڵی شێرکۆ، پاشان ئه‌یووب و تیپه‌که‌ی هاتبوون له پێش ده‌رگای ماڵی شێرکۆدا وه‌ستابوون، ئه‌یووب داوای له منداڵه‌کانی هاوڕێی کرد: “با بگه‌ڕێینه‌وه و پێکه‌وه یاری بکه‌ین.”
جه‌مال کوڕێکی بچکۆله‌ی ڕه‌قه‌ڵه بوو، هه‌ر چه‌نده هاوته‌مه‌نی ئه‌وان بوو، به‌ڵام به شێواز له‌وان منداڵتر دیار بوو، پێیان ده‌گوت جه‌ماله لاڵ، ئاره‌قه به ناوچه‌وانیدا تک تک ده‌هاته خوار، زوو زوو به سه‌رقۆڵی کراسه‌که‌ی ئاره‌قه‌ی ده‌موچاوی ده‌سڕی، ده‌ستی خسته سه‌ر شانی ئه‌یووب و گوتی: “ئه‌وه ئا ئاووووه ز زۆۆۆر یان پێ چ چ چوو‌و!”
“ده گوو بخۆ، خوێڕی!”
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌یووب ئه‌مه‌ی به تووڕه‌ییه‌وه به جه‌مال گوت، چوو به دیواری ماڵی شێرکۆدا هه‌ڵزنی، دوای ئه‌وه‌ی له حه‌وشه‌که‌ی ڕوانی، به تووڕه‌ییه‌وه تۆپه‌که‌ی له بنباڵی عیماده ڕه‌ش ده‌رهێنا و به‌سه‌ر شۆسته‌ی به‌رده‌می ماڵی شێرکۆدا به‌ره‌و ماڵی خۆیان به‌ڕاکردن ڕۆیشت. ماڵی ئه‌یووب ده‌که‌وته سه‌ر سووچی کۆڵانه‌که و له ڕیزی ماڵی ئه‌یووب بوو، به ته‌واوی ئه‌و ڕیزه ماڵه شه‌ش ماڵ بوون و دوو ماڵ ده‌که‌وتنه نێوان ماڵی شێرکۆ و ئه‌یووبه‌وه. فاتمه خانی دایکی شێرکۆ هاته به‌ر ده‌رگاکه و بانگی له ئه‌یووب و تیپه‌که‌ی کرد: “کوڕینه، وه‌رن ناوساجیم دروست کردووه! ده‌ی وه‌رن تا به‌شتان ماوه!”
ئه‌یووب گه‌یشتبووه به‌رده‌می ماڵی خۆیان، کاتێک گوێی له ده‌نگی دایکی شێرکۆ بوو؛ ئاوڕێکی دایه‌وه و خێرا به‌ڕاکردن خۆی گه‌یانده به‌رده‌می دایکی شێرکۆ، له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا به‌دوای فاتمی دایکی شێرکۆدا یه‌ک یه‌ک چوونه ژووره‌وه. ئه‌یووب له‌گه‌ڵ تیپه‌که‌یدا له‌سه‌ر حه‌سیرێک دانیشتبوون، وا دیار بوو دایکی به شێرکۆی وتبێت که چاوه‌ڕێی ئه‌یووبی هاوڕێی بکات. ناوساجییه‌که هێشتا له‌سه‌ر قاپێک له به‌رده‌میاندا دانرابوو، کاتێک ئه‌یووب هات و له‌ته‌نیشتی شێرکۆوه دانیشت، بێ ئه‌وه‌ی له یه‌کتری بڕوانن؛ ئه‌یووب یه‌که‌م که‌س بوو ده‌ستی بۆ ناوساجییه‌که برد.
***
ئه‌وه‌نده به یاریی تۆپێنه‌وه سه‌رقاڵ بووین، کاتمان زوو لێ ڕۆیشت و ئێمه‌ی منداڵانی گه‌ڕه‌کی قه‌ره‌جاوا زۆر زوو گه‌وره بووین. ئه‌و حه‌وت منداڵه‌ی گه‌ڕه‌ک کاتێک ته‌مه‌نمان گه‌یشته پانزه بۆ شازده ساڵ، هیچمان له قوتابخانه نه‌مابووین. له‌و ساڵه‌دا به‌ته‌نها من و ئه‌یووب له گه‌ڕه‌که‌دا بووین، هاوڕێکانی ترمان هه‌ریه‌که و بۆ جێگایه‌ک چووبوون. سه‌لاح و سوهه‌یبه عه‌ره‌ب که دوو برا بوون، بۆ ئیش چووبوون بۆ به‌غداد. کاتێک بێ ماڵئاوایی له گه‌ڕه‌کدا دیار نه‌مان، دایکیان ئاوای به ئێمه گوت. مۆفه‌ق ماڵیان بۆ هه‌ولێر گوێزایه‌وه. عیماده ڕه‌ش چووبوو بۆ زه‌ڕایه‌ن و له‌لای مامی بووبوو به چه‌کدار. جه‌ماله سیس ئه‌وه چیرۆکه‌که‌ی هه‌موو گه‌ڕه‌ک ده‌یزانی و بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئێمه له گه‌ڕه‌کدا ڕوومان نه‌ده‌هات سه‌ر به‌رز بکه‌ینه‌وه. دوو مامی کوشتیان و لاشه‌که‌یان سه‌رنگوم کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایا حیزه. مامه‌کانی گوتبوویان که ئێمه جه‌مالمان گاوه و خۆیان به چاوی خۆیان بینیویانه. هه‌ر چه‌نده باوکی جه‌ماله سیس شکاتی له براکانی کردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌کداری میری بوون؛ ده‌ستگیر نه‌کران، به‌ڵکوو چه‌ند جارێکیش هاتنه سه‌ر دایک و باوکی جه‌مال و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردن، به‌ڵام به‌رده‌وام له خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کیان ده‌شارده‌وه، ئێمه‌ش ئه‌و نهێنییه‌مان له‌نێوان خۆماندا شارده‌وه که له سه‌رده‌می منداڵیماندا له نێوانماندا ڕووی دابوو.
من و شێرکۆ کاتێک ته‌مه‌نمان بووبوو به حه‌ڤده ساڵ، له‌سه‌رووی خۆرهه‌ڵاتی شار و له کانه‌به‌رده‌کان؛ به‌ردکێشیمان ده‌کرد، ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جارمان بوو ئه‌وه‌نده له شار دوور بکه‌وینه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژمانه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که چه‌نده بێهێزم، به‌ڵام ئه‌یووب زۆر له من به‌کارتر بوو. پێنج که‌س بووین، هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژمانه‌وه منیان بۆ ئه‌وه ڕاسپارد که چا و نانیان بۆ حازر بکه‌م و موشوری ئاو بخۆم، چونکه کاتێک به‌رده‌کانمان ده‌هێنایه سه‌ر ڕێگاکه، من زۆر له به‌رده‌کانم بۆ نه‌گه‌یه‌نرایه سه‌ر ئه‌ژنۆم، له سه‌ره‌تاوه به ئه‌یووبی هاوڕێشمه‌وه زۆر گاڵته‌یان پێ کردم، پاشان وه‌ستاکه‌مان که ناوی ڕه‌ئووف بوو، ئه‌وه‌ی به من گوت که من به نیوه‌قیمه‌ت له‌گه‌ڵیاندام. که وا بوو ڕۆژانه‌که‌م له نیودیناره‌وه بوو به ڕوبعێک. هه‌روه‌ها به‌پێکه‌نینه‌وه ده‌یگوت: “هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌ش زیاده، چونکه تۆم بۆ به‌ردکێشان و بارکردن هێناوه، تۆ نا‌توانیت هیچیان بکه‌یت!”
ئێواران وه‌ستا ڕه‌ئووف به تراکتۆره‌که‌ی ده‌یگه‌یاندینه سه‌ر شه‌قامی ئیبراهیم پاشا، پاشان من و ئه‌یووب له‌وێوه بۆ به‌رده‌رکی سه‌را ده‌چووین، له‌به‌رده‌م سینه‌ما سیروان یه‌کی پیاڵه‌یه‌ک دووان گوڵه‌به‌ڕۆژه یان ناوکه‌كووله‌که و هه‌ندێک جاریش قه‌زوانی سوێرمان ده‌کڕی، پاشان به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی قه‌ره‌جاوا ده‌که‌وتینه ڕێ.
ڕۆژێک له‌و ڕۆژانه که ساڵی ١٩٨١ بوو، کاتێ گه‌یشتینه فولکه‌که‌ی ئه‌سحابه‌سپی، بینیمان چه‌ندین سه‌رباز به‌و شه‌قامه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، دوو ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازییش شه‌قامه‌که‌یان گرتبوو، ڕێگایان له خه‌ڵکه‌که گرتبوو، هه‌ر که‌سێک له‌وێوه تێده‌په‌ڕی؛ ڕایانده‌گرت و داوای ناسنامەیان لێ ده‌کرد و ده‌یانپشکنی.
کاتێک ئێمه‌ش گه‌یشتینه شه‌قامی کاوه، بینیمان دووکانه‌کان هه‌موو داخرابوون، من و ئه‌یووب ڕێکه‌وتی سه‌ربازه‌کانمان نه‌کرد، یان باشتره بڵێم کاتێک ئه‌وان سه‌رقاڵ بوون، ئێمه به‌دزییه‌وه به لایاندا تێپه‌ڕیین و تێکه‌ڵی ئه‌و خه‌ڵکه بووین. هه‌موو سه‌رکۆڵانه‌کانی شه‌قامی کاوه‌یان گرتبوو، له دوور دیار بوو له فولکه‌ی خانه‌قایش دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی وه‌ستابوون، که وا بوو سه‌ر و خواری شه‌قامه‌که‌یان گرتبوو. خه‌ڵکه‌که به‌رده‌وام له یه‌کیان ده‌پرسی: “چی بووه؟”
له‌به‌رده‌م سینه‌ما دڵشاد، کاتێک گوێمان له ده‌نگی ته‌قه بوو که پێم وا بێت له‌به‌ر خانه‌قا بوو، دوایی گوتیان گوایا که‌سێک له ده‌ست سه‌ربازه‌کان ڕایکردبوو، من ئه‌یووبم لێ ون بوو، کاتێک به‌ناو ئه‌و خه‌ڵکه‌دا به‌دوای ئه‌ودا ده‌گه‌ڕام، بۆ سه‌ره‌وه گه‌ڕامه‌وه تاوه‌کوو گه‌یشتمه به‌رده‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی شه‌قامی کاوه‌یان له‌سه‌ر فولکه‌که‌ی ئه‌سحابه‌سپی گرتبوو، ڕووی لووله‌ی تفه‌نگه‌که‌یان تێ کردم و به‌تووڕه‌ییه‌وه پێیان گوتم که بگه‌ڕێمه‌وه. پاشان سه‌ربازه‌کان به‌دواماندا هاتن و ئه‌و خه‌ڵکه‌یان پێش خۆیان دا تاوه‌کوو گه‌یشتینه فولکه‌ی خانه‌قا. به‌رایی خه‌ڵکه‌که له‌به‌رده‌م سینه‌ما دڵشاد بوو که له فولکه‌ی خانه‌قا خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌پشکنی. له‌به‌رده‌م نه‌قه‌ڵیاتی به‌غداد دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی چادربه‌سه‌ریان ڕاگرتبوو، دیار بوو هه‌رچ که‌سێک گومانیان لێی بکردایه؛ باڵبه‌ستیان ده‌کرد و سواری ئه‌و سه‌یاره‌یان ده‌کرد، خه‌یاڵم ته‌نها له‌لای ئه‌وه بوو داخۆ ئه‌یووبی هاوڕێم چیی لێ به‌سه‌ر هاتبێ! هه‌ندێک که‌س ده‌یانگوت ئه‌وه به‌دوای سه‌ربازی ڕاکردوودا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام کاتێک بینیمان گه‌نج و پیریان ده‌گرت و باڵبه‌ستیان ده‌کرد‌ن، خه‌ڵکه‌که شڵه‌ژان و که‌وتنه ڕاکه‌ڕاک، تاوه‌کوو گه‌یشته ئه‌وه‌ی له پشتمانه‌وه چه‌ند فیشه‌کێک به‌سه‌رماندا ته‌قێنران، هاوار کرا: “قڵیشایه‌وه! قڵیشایه‌وه!”
سه‌ربازه‌کانی فولکه‌ی خانه‌قا نه‌یانتوانی ڕێگا به شه‌پۆلی خه‌ڵکه‌که بگرن، منیش له پشتی دوو پیاوه‌وه ڕامکرد و شوێنپێکانی ئه‌وانم هه‌تاوه‌کوو لای قه‌سابخانه‌که‌ی خوار گه‌ڕه‌کی جووله‌کان هه‌ڵگرته‌وه، پاشان له‌وێوه به‌ڕاکردن خۆم گه‌یانده‌وه گه‌ڕه‌کی قه‌ره‌جاوا، نازانم له دوای منه‌وه چی ڕووی دابوو، پاشان بۆ ڕۆژی دوایی گوتیان گوایا سێ که‌س کوژراون و پێج که‌سیش بریندار بووبوون. چه‌ند که‌س گیرابوون، که‌س نه‌یده‌زانی!
کاتێک گه‌یشتمه‌وه ناو حه‌وشه‌که‌ی خۆمان، بینیم ئه‌یووب له‌گه‌ڵ باوکمدا له‌به‌ر هه‌یوانه‌که‌ماندا ڕاوه‌ستابوو، وه‌کوو ئاگای له هیچ نه‌بووبێت، ئینکاریی له‌وه ده‌کرد که ئه‌و له‌وێ بووبێت و هیچی بینیبێت، ئیتر منیش هیچم بۆ باوکم نه‌گێڕایه‌وه.
کاتێک له ئه‌یووبم پرسی بۆچی له باوکمی ده‌شاریته‌وه، له وه‌ڵامدا پێی گوتم: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکت پیاوێکی زۆر ترسنۆکه!”
بۆ ڕۆژی دوایی کاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی زوو چووین بۆ گه‌ڕه‌کی ئیبراهیم پاشا و بۆ به‌رده‌م ماڵی وه‌ستا ڕه‌ئووف.
***
ساڵی ١٩٨٢، من و ئه‌یووب ته‌مه‌نمان بوو به هه‌ژده ساڵ و نۆبه‌ی سه‌ربازیمان هاته‌وه، که‌سوکاری هه‌ردووکمان بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه دا که نه‌چین بۆ سه‌ربازی و له گوندی سه‌راوی سوبحان ئاغا خۆمان وه‌شارین که ماڵی ژنه گه‌وره‌که‌ی باوکی ئه‌یووبی لێ بوو. باوکی ئه‌یووب له‌و ژنه، دوو کوڕ و کچێکی هه‌بوو. ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ڕێ که‌وتین؛ هێشتا بیست ڕۆژێکمان کات مابوو تاوه‌کوو بۆ سه‌ربازی بانگ بکرێین، که هه‌ردووکمان ڕۆژی یه‌کی حه‌وت ڕۆژی له‌دایکبوونمان بوو. که وا بوو ده‌بووایه له‌و ڕۆژانه‌دا بۆ ته‌جنید بچووینایه. له نه‌قڵیاتی هه‌ڵه‌بجه سواری جێبێک بووین و له‌به‌رده‌م گوندی سه‌راو دابه‌زیین، که ئه‌و شه‌قامه‌ی بۆ سه‌یدسادق و پاشان له‌ناو شاری سه‌یدسادقدا ده‌بوو به دوو به‌شه‌وه و ڕاست بۆ هه‌ڵه‌بجه و به ده‌ستی چه‌پیشدا بۆ پێنجوێن ده‌چوو، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من و ئه‌یووب له ڕێگا ته‌نها خه‌می ئه‌وه‌مان بوو داخۆ یارییه‌کانی جامی جیهانیی ئه‌و ساڵه‌مان له کیس ناچێت که تازه له ڕۆژنامه‌یه‌ک کڵێشه‌ی یارییه‌کان بڵاو کرابوویه‌وه، ئێمه‌ش بڕیبوومان و خۆمان بۆ ئاماده کردبوو. جامی جیهانیی ئه‌و ساڵه له ئیسپانیا و له ڕۆژی ١٣/٦دا ده‌ستی پێ ده‌کرد. من و ئه‌یووب له ته‌مه‌نی ده ساڵیمانه‌وه دوو هانده‌ری دژ به یه‌ک بووین، ئه‌و هانده‌ری ئیتالیا و منیش ئه‌ڵمانیا، که ناوی هه‌موو یازیزانه‌کانمان له‌به‌ر کردبوو، ته‌نانه‌ت هه‌ردووکمان هه‌ریه‌که و وێنه‌ی تیپی دڵخوازی خۆی له گیرفاندا بوو. ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌یشتینه گوندی سه‌راوی سوبحان ئاغا، له‌گه‌ڵ زڕبراکانی ئه‌یووبدا بوومه هاوڕێ؛ یه‌کێکیان به‌کر هاوته‌مەنی ئێمه و ئه‌وی تریان عوسمان ساڵێک له ئێمه منداڵتر بوو، خه‌رامانی خوشکیشیان ته‌مه‌نی پانزه ساڵ بوو، به ته‌مه‌نم کچی ئاوا جوان و ئاقڵ و نه‌رمونیانم نه‌دیبوو، کچێکی باریکه‌له‌ی چاو و قژ ڕه‌شی گه‌نمڕه‌نگ بوو، سنگی به‌رز و گۆی مه‌مکه‌کانی له‌سه‌ر ماکسییه‌که‌یه‌وه دیار بوون، لێوی ئه‌ستوور و به‌رده‌وام به زمانی ته‌ڕی ده‌کردنه‌وه، له یه‌که‌م بینینمانه‌وه خورپه‌یه‌ک به دڵمدا هات و گیانم نیشته سه‌ر ئاره‌قه‌یه‌کی گه‌رم، هه‌ر چه‌ند ویستم چۆنی و چاکیی له‌گه‌ڵدا بکه‌م نه‌متوانی هیچ بڵێم، که دیار بوو به جۆرێک چاومان بڕیبووه یه‌کتر، دوایی ئه‌یووب پێی گوتم: “ئه‌وه چییه خوێڕی، ته‌ماحت نه‌کردبێته خوشکه‌که‌م!”، منیش له ته‌ریقیدا هیچم نه‌گوت.
ئه‌وه‌ی خه‌می من و ئه‌یووبی ڕه‌وانده‌وه ئه‌وه بوو که ئه‌و ئێواره‌یه زڕبراکانی ئه‌یووب باسی یاریی تۆپێنیان دامه‌زراند، دیار بوو ئه‌وانیش له ئێمه زیاتر هۆگر و عا‌شقی ئه‌و وه‌رزشه بوون، پاشان شه‌وه‌که‌ی پێکه‌وه له ماڵی مامی سه‌یری یاریی تاقیکردنه‌وه‌ی نێوان ئیتالیا و ئینگلته‌رامان کرد. هه‌ر چه‌نده ده‌مویست خه‌رامان له بیری خۆم به‌رمه‌وه؛ نه‌مده‌توانی و دڵم له قه‌فه‌زه‌ی سنگمدا خه‌ریک بوو ده‌فڕی. هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه خه‌رامان چاوی لێم نه‌ده‌ترووکاند، ناچار بووم له‌به‌ر خاتری براکانی چاوم لێ ده‌پاراست، هه‌ستم ده‌کرد نه‌خۆشم و تایه‌کم لێ هات و دوو ڕۆژ له‌ناو جێگادا که‌وتم. زڕدایکه‌که‌ی ئه‌یووب له دایکی خۆمان زیاتر خاتری ده‌گرتین و خزمه‌تی ده‌کردین. ئه‌و دوو ڕۆژه جێگایه‌کیان بۆ من له ژوورێک ڕاخستبوو، به ڕۆژدا ئه‌یووبم نه‌ده‌بینی، له‌گه‌ڵ براکانی و کوڕانی گونده‌که‌دا له گه‌ڕان و مه‌له و ڕاوه‌ماسی بوون که زۆر جار من و خه‌رامان به‌ته‌نیا له ماڵه‌وه بووین، ئه‌ویش له ژووره‌که‌م نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه. به بیانووی خزمه‌تکردنمه‌وه چه‌ند جارێک ده‌ستی گرتم، ئه‌و زۆر له من چاوقایمتر بوو. ڕۆژی دووه‌م زۆر ده‌ترسام، حه‌زم نه‌ده‌کرد به‌ته‌نیا بێته ئه‌و ژووره‌ی منی تێدا بووم، چاوم نووقاندبوو بۆ ئه‌وه‌ی وا بزانێت نووستووم و له ژووره‌که‌م بڕوات. له بێده‌نگیی ژووره‌که‌دا هه‌ستم به لێوه ته‌ڕ و ئه‌ستووره‌کانی کرد و نابوونی به لێومه‌وه، نازانم له خۆشی‌دا بوو یان له ترساندا بوو که ئه‌وه‌نده هه‌ناسه‌م له خۆم بڕیبوو سه‌ر سنگم که‌وته ئازار و دڵم به‌په‌له‌په‌ل لێی ده‌دا، ده‌ستێکی خستبووه سه‌ر سنگم و به ده‌سته‌که‌ی تری ناو قژی ده‌خوراندم. کاتێک ویستم هه‌ناسه‌م بده‌مه‌وه، ده‌نگێکم لێوه هات و ده‌مم له ده‌می کرده‌وه. ئه‌و هیچ خۆی تێک نه‌دا و به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا و هاته باوه‌شم و ڕووی تێ کردم و ڕاکشا و خۆی پێوه نووساندم، به‌نازێکه‌وه گوتی: “حه‌زت لێم کردووه!”
دوای چه‌ند جارێک خۆی تێ هه‌ڵسویم، دوای چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ک توند باوه‌شم پێدا کرد و دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌حه‌ت بووم و ناوگه‌ڵم ته‌ڕ بووبوو، خێرا ده‌ستم لێی به‌ر دا و هه‌ڵسامه‌وه. کاتێک هه‌ڵسام، خه‌رامان له جێگا ته‌ڕه‌که‌ی ڕوانی. به‌ڕاکردن له ژووره‌که چوومه ده‌ره‌وه و له حه‌وشه‌که‌یان خۆم له ئاوده‌سته‌که‌یان سجن کرد. ده‌رگای ئاوده‌سته‌که‌م داخستبوو، زۆر ده‌ترسام که‌سێک بێت و له ده‌رگای ئاوده‌سته‌که بدات. دوای ئه‌وه‌ی لینجاوه‌که‌م له شه‌رواڵه‌که‌م داشۆری، هێواش ده‌رگای ئاوده‌سته‌که‌م کرده‌وه، خێرا و به‌کووڕه‌کووڕ بۆ ژووره‌که گه‌ڕامه‌وه. خه‌رامان له‌وێ نه‌مابوو. شه‌رواڵه‌که‌م داکه‌ند و له بوخچه‌ی جله‌کانم دانه‌یه‌کی ترم ده‌رهێنا و له‌پێم کرد. به‌و هاوینه گه‌رمه هه‌ستم ده‌کرد سه‌رمامه و له‌رزم لێ هاتبوو. له ڕاستیدا له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم بوخچه‌ی جله‌کانم هه‌ڵبگرم و بچمه سه‌ر شه‌قامه‌که و بۆ سلێمانی بگه‌ڕێمه‌وه، چونکه زۆر ده‌ترسام. کاتێک من له‌و خه‌یاڵانه‌دا بووم، خه‌رامان و دایکی هاتنه ژووره‌وه، له‌سه‌ر جێگاکه‌م دانیشتبووم. دایکی جامێکی فافۆنی پڕ له دۆی به ده‌سته‌وه بوو، خه‌رامانیش دوو کولێره‌ی له‌سه‌ر سینییه‌کی باغه له‌سه‌ر ده‌ست بوو که هێشتا هه‌ڵمیان لێ هه‌ڵده‌ستا، لێی ڕوانیم و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد. دایکی کاتێک جامه دۆکه‌ی له به‌رده‌ممدا دانا، گوتی: “ئه‌وه‌ش دۆ و کولێره، با تۆزێ بێیتۆ سه‌ر خۆ!”
خه‌رامانیش بێ ئه‌وه‌ی گوێ به دایکی بدات، ده‌ستی برد و له‌ولامه‌وه شه‌رواڵه ته‌ڕه‌که‌می هه‌ڵگرت که کردبووم به ژێر دۆشه‌که‌که‌وه و گوتی: “ئه‌و ڕانکه‌ت بۆ بشۆم؟”
لێم ڕوانی و سه‌رم لێ ڕاوه‌شاند، دایکی به ده‌م پێکه‌نینه‌وه گوتی: “بۆ خوانه‌خواسه میزت وه‌خۆتا نه‌کردوێت!”
***
دۆغان و سوڵتانی سه‌گ له قاتی خواره‌وه‌ی باڵەخانه‌که‌ی شێرکۆدا ده‌ژیان. دۆغان له ته‌مه‌تی بیست ساڵییه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا هاتبوو. دوای چل ساڵ کرێکاری، خۆی خانه‌نشین ده‌کات. بیست ساڵێک له‌گه‌ڵ خانمێکی پۆڵۆنیدا ژیابوو. دوای مردنی ژنه‌که‌ی، ته‌نها یاده‌وه‌ری و میراتی سه‌گێکی بۆ به‌جێ هێشتبوو، سه‌گێکی قاچ کورتی قه‌ڵه‌وی پیر بوو، تاوه‌کوو ئه‌لێنای ژنی مابوو سه‌گه‌که‌یان ناوی تۆبی بوو، پاشان دۆغان ناوی لێ نابوو سوڵتان، ڕۆژی چوار جار پێکه‌وه به‌ده‌وری ئه‌پارتمانه‌که‌دا ده‌گه‌ڕان. به‌یانی زوو ده‌هاته به‌رده‌م ئه‌پارتمانه‌که و له‌وێدا په‌تێکی کردبووه ملی سوڵتان و پێکه‌وه ڕاده‌وه‌ستان، هه‌ر که‌سێک بهاتایه یان بڕۆیشتایه؛ سڵاوی لێ ده‌کرد و شتێکی پێ ده‌گوت. هه‌موو ڕۆژێک دوو جار شێرکۆی ده‌دواند، ئه‌ویش پێی ده‌گوت: “به خوا سه‌ددام حسێن پیاوێکی زاڵم بوو!”
شێرکۆش به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه ده‌یپرسی: “بۆچی؟”
“تۆیه‌کی موسوڵمانی مه‌زڵوومی کوردی ئاوا زه‌لیل کردووه!”
کاتێک دۆغان ئه‌مه‌ی وه‌ڵام ده‌دایه‌وه، شێرکۆ یان لێی دوور که‌وتبوویه‌وه یان له ده‌رگای ئه‌پارتمانه‌که چووبووه ژووره‌وه، پاشان له دواوه بانگی له شێرکۆ ده‌کرد: “شێرکو ئابێ! شێرکو ئابێ!”
به‌ڵام شێرکۆ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه و خولی به تایه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی ژێری ده‌دا و ده‌ڕۆیشت، وه‌کوو تر دۆغانیش هیچی تری نه‌ده‌گوت. دۆغان دوای شێرکۆ ده‌که‌وت، به‌تایبه‌تی دواینیوه‌ڕوانی ڕۆژی شه‌ممان که بۆ کافتریای کایزه‌ر ده‌چوو، له‌وێ سه‌یری یاریی تۆپتۆپێنی ده‌کرد. بۆ بیست ساڵ ده‌چوو هه‌موو ڕۆژی شه‌مانێک بێجگه له مانگێکی هاوین، بۆ ئه‌و کافتریایه ده‌چوو. دۆغان تاوه‌کوو ناو کافتریاکه دوای ده‌که‌وت و دوای ئه‌وه‌ی بیره‌یه‌کی ده‌خوارده‌وه سه‌یری یاریی نه‌ده‌کرد و ده‌ڕۆیشت. پێش ئه‌وه‌ی بڕوات، دوو جار له‌سه‌ر یه‌ک ده‌یگوت: “شێرکو ئابێ! شێرکو ئابێ!”
“به‌ڵێ! به‌ڵێ!”
“له‌دوای گه‌له‌ته‌سه‌رای، من سه‌یری تیپی تر ناکه‌م!”
شێرکۆ بێ ئه‌وه‌ی له دۆغان بڕوانێت، ده‌یگوت: “تیپی چی؟”
“ده‌ی حه‌یفت نه‌کرد، گه‌له‌ته‌سه‌رای!”
“گه‌له‌ته‌سه‌رای! تیپی چین؟”
“شێرکو ئابێ! شێرکو ئابێ!”
“به‌ڵێ! به‌ڵێ!” له‌دوای ئه‌مه‌وه دۆغان به تووڕه‌یییه‌وه له کافتریاکه ده‌چووه ده‌ره‌وه. ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ده‌هاتن؛ په‌ککه‌وته بوون و به دوو ڕیز به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌که له‌سه‌ر عاره‌بانه‌کانیان داده‌نیشتن، ئه‌و ڕۆژه به شێرکۆوه شه‌ش که‌سی لێ بوو. بێجگه له‌وان، ڕۆژانه دوو ژنیش له پشتی باڕه‌که‌وه بوون، میرته و هاوڕێیه‌کی. باوکی میرته له کاتی یاریی کۆتایی جامی جیهانیدا له پشتی باڕه‌که‌وه ده‌که‌وێت و دڵی ده‌وه‌ستێت. میرته‌ی کچی وه‌کوو باوکی باڵای به‌رز و قه‌ڵه‌و بوو، پارچه‌یه‌ک وه‌ره‌قه‌ی به دیوی ناوه‌وه‌ی باڕه‌که‌دا هه‌ڵواسیبوو، ناوی هه‌موو ئه‌و مشته‌رییه په‌ککه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر نووسرابوو که له‌دوای ته‌واوبوونی یارییه‌کان؛ یه‌کێکیانی به باوه‌ش ده‌برده قاتی سه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵیدا ڕایده‌بوارد، کاتێک هاوڕێکه‌ی پێی ده‌گوت: “ئه‌رێ تۆ چیت داوه له‌م پیاوه په‌ککه‌وتانه؟”، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌یگوت: “سه‌وسه‌ن، تۆ ئاگات له چییه! باوه‌ڕت بێت ده گه‌نج به‌قه‌ده‌ر یه‌کێک له‌و پیاوه په‌ککه‌وتانه‌ی گان پێ ناکرێت، ته‌نها شێرکۆ نه‌بێت له پیاوه‌تی که‌وتووه!”
کافتریاکه دوو ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌وره‌ی ڕه‌ش به دیواره‌کانیه‌وه هه‌ڵواسرابوو، یه‌کێکیان تایبه‌ت بوو به‌و پیاوانه‌ی له‌سه‌ر عاره‌بانه‌کانیان دانیشتبوون. شێرکۆ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕیزی ئه‌ودا بوون، جێگاکانیان نه‌ده‌گۆڕی، زۆربه‌ی جار بێده‌نگ بوون و بیره‌یان ده‌خوارده‌وه و هه‌ندێک جار جگه‌ره‌یان بۆ یه‌کتر پێدەکرد.
له شانی ڕاست و چه‌پی شێرکۆوه دوو پیاوی ته‌مه‌ن نێزیکی شه‌ست ساڵی ئه‌ڵمانی بوون، زۆر به ده‌گمه‌ن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد و ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که له یارییه‌کاندا گۆڵێک ده‌کرا یان یه‌کێک له یاریزانه‌کان کارتی زه‌رد یان سووری وه‌رده‌گرت، له‌و کاتانه‌دا ڕای یه‌کتریان وه‌رده‌گرت، یان دوو کابرا ئه‌ڵمانییه‌که له یه‌ک کاتدا پێکه‌وه زوو زوو ده‌یانگوت: “شایزه!” به‌ڵام له کاتی یاریی یانه‌ی هارتای به‌رلیندا، به درێژاییی یارییه‌که خۆیان ده‌هێنایه سه‌ر به‌شی پێشه‌وه‌ی عاره‌بانه‌کانیان و له کاتی گۆڵه‌کاندا یان گۆڵلێکردنی تیپه‌که‌یاندا دڵخۆش یان تووڕه ده‌بوون، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی‌یان له یه‌ک ده‌کرد، هه‌ر چه‌نده شێرکۆ له دڵه‌وه هانده‌ری بایرن مونشن بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌کوو نهێنی له دڵی خۆیدا هیشتبووه‌وه، پاشان دوای ته‌واوبوونی یارییه‌کان له یه‌کیان ده‌ڕوانی و ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد و ده‌یانگوت: “کاتێکی خۆشت له‌گه‌ڵ یارییه‌کاندا بردبێته سه‌ر!”
***
مانگی شه‌شی ساڵی ٢٠٠٢ بوو، له‌به‌ر خاتری بینینی یاریی کۆتایی بۆ به‌رلین گه‌ڕابووه‌وه. مانگێک بوو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ کرابوو، له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌رلین چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت. هه‌ر چه‌نده ڕه‌زامه‌ندیی له دکتۆره‌کان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام له بێزاری و ته‌نیاییدا خه‌سته‌خانه‌که به جێ دێڵێت. دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی، یه‌کێک له دکتۆره‌کان به شێرکۆ ده‌ڵێت: “له کاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌دا ڕێکه‌وتی شتێکمان کرد که پێشتر له ڕێگای تیشکەکانەوە نه‌بینرابوون، ڕه‌شبوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئێسقانه‌کانت، ئه‌ویش کاریگه‌ریی زۆر مانه‌وه‌ی ئه‌و گولله بووه، به‌داخه‌وه‌م بۆ تۆ که دوا که‌وتووین، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مانتوانی ته‌واو بیانکڕێنین، چونکه تاوه‌کوو سه‌ر شاده‌مارت ڕۆیشتووه، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه بووه کاتی خۆی له عێراق ده‌ستکارییان نه‌کردووه. وه‌کووتر ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌ڕێزت داوه.”
ڕۆژێکی هەتاو بوو، گازینۆی سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌رده‌می دووکانه‌کان و سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌رلین پڕ بوون له کورسی و مێز. بێجگه له خه‌ڵکی شار، میوانێکی زۆر ڕوویان له شاری به‌رلین کردبوو، هه‌ر گرووپه و ڕه‌نگێک و ئاڵای وڵاتێکیان پێ بوو، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێکیان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان دۆڕابوون و له خوله‌که ده‌رکرابوون، به‌ڵام هانده‌ره‌کانیان هێشتا له ئوتێله‌کانی به‌رلین مابوونه‌وه. شێرکۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و پۆسته‌ره ڕاوه‌ستابوو که ڕیکلامی بۆ یاریی کۆتایی ده‌کرد، له خه‌یاڵی خۆیدا گوتی: “دیسان یاریی کۆتایی، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ یه‌کێک ده‌مرێت، تۆ بڵێی ئه‌مه به‌ڕێکه‌وت بێت!”
گه‌یشته کافتریای کایزه‌ر و بینیی ناو کافتریاکه، بگره تاوه‌کوو مێز و کورسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش گیرابوون. ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون، هه‌موو هانده‌ری ئه‌ڵمانیا بوون. زۆری پێچوو تاوه‌کوو ڕێگای کرده‌وه و چووه ژووره‌وه، نێوان دوو هاوڕێ و هانده‌ره ئه‌ڵمانییه‌که‌ی چۆڵ بوو، وه‌کوو چاوه‌ڕێی ئه‌ویان کردبێت، یه‌کێک له ئه‌ڵمانییه‌کان گوتی: “ئه‌رکه جێگاکه‌ت بۆ بگرین، ئێمه هاوڕێین!”
شێرکۆ جێگای گرت. ئه‌وانه‌ی ناو کافتریاکه پێکه‌وه و به کۆرس سروودی نیشتمانیی ئه‌ڵمانیایان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌دا ده‌گوته‌وه، که یاریی پێش کۆتایی نێوان ئه‌رژه‌نتین و ئه‌ڵمانیا بوو. چه‌ند جارێک ویستی بڕوات و له ماڵه‌وه سه‌یری یاریی دووهه‌می پێش کۆتاییی نێوان ئیتالیا و کرواتیا بکات. کاتێک په‌رداخێک بیره‌ی له‌ناو ده‌ست بوو، قسه‌ی دکتۆره‌که‌ی بیر ده‌که‌وته‌وه، له‌ناو ئه‌و قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه‌ده‌نگه‌دا چاوی نووقاند و چه‌ند دڵۆپه فرمێسکێک که‌وتنه سه‌ر پانتۆڵه‌که‌ی. ئه‌وه بۆ ساڵێک ده‌چوو به‌رده‌وام حه‌بی ئازاری ده‌خوارد، هه‌ر چه‌ند دکتۆره‌کان پێیان گوتبوو ڕۆژانه له چوار ده‌نک زیاتر نه‌خوات، به‌ڵام ئه‌و زیاتر له بیست ده‌نکی له شه‌و و ڕۆژێکدا ده‌خوارد. کاتێک یارییه‌که ده‌ستی پێ کرد، به‌رده‌وام به خه‌یاڵ له نه‌خۆشخانه‌که بوو، وه‌کوو بڵێی هێشتا به‌نجی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی به‌ری نه‌دابێت. هه‌رچ کات سۆسه‌نی هاوڕێی میرته‌ی خاوه‌نی کافتریاکه ده‌هات، داوای بیره به‌کاردی ده‌کرد، که بیره و به‌کاردیان تێکه‌ڵ ده‌کرد. تاوه‌کوو یارییه‌که ته‌واو بوو، زیاتر له دە په‌رداخی خوارده‌وه، ئه‌وه‌نده مه‌ست ده‌بوو، له کۆتاییدا ئه‌ڵمانیا و ئه‌رژه‌نتین به گۆڵێک به‌رامبه‌ر بوون. کاتێک په‌نارتییه‌کان لێده‌دران، ئه‌وانه‌ی ناو کافتریاکه بێده‌نگ بوون، به‌ڵام شێرکۆ له‌به‌ر خۆیه‌وه نوزه‌نووزه‌ی بوو. ئه‌ڵمانیا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ بۆ ئه‌رژه‌نتین یارییه‌که‌ی برده‌وه. پاشان له کافتریاکه‌دا بوو به ئاهه‌نگگێڕان، هه‌موو پێکه‌وه گۆرانی و سروودی ئه‌ڵمانییان ده‌گوت. یه‌کێک له‌وانه‌ی ته‌نیشتی پێی گوت: “شێرکۆ، ئه‌ڵمانیا یاریی کۆتایی له‌گه‌ڵ ئیتالیا ده‌کات!”
“نابێت… چۆن!”
ئه‌وه‌نده به ده‌نگی به‌رز و تووڕه‌ییه‌وه ئه‌مه‌ی به کابرا گوت، وه‌کوو شه‌رمی له ده‌نگی خۆی کردبێت؛ ده‌ستی به ده‌موچاویه‌وه گرت، پاشان له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: “دیسان ئه‌م یاریی کۆتاییه‌ی نێوان ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا، ئه‌ی ئه‌رژه‌نتین و کرواتیا! تێناگه‌م!”
***
ڕۆژی ١١ی حه‌وتی ساڵی ٢٠٠٦ بوو، ئه‌و ئێواره‌یه‌ی شێرکۆ خۆی گۆڕی و له باڵه‌خانه‌که هاته خوار، دۆغان چاوه‌ڕێی ده‌کرد، جیاواز له جاران که له دووره‌وه سڵاوی لێ ده‌کرد، هاته به‌رده‌می و ڕێگای پێ گرت، دوای ئه‌وه‌ی دوو جار گوتی: “شێرکۆ ئابێ! شێرکۆ ئابێ!”
نووشتایه‌وه و ده‌ستی خسته سه‌رشانی شێرکۆ و گوتی: “شێرکۆ ئابێ سوڵتان مرد، دوێنێ سوڵتان مرد، ته‌واو ته‌نیا که‌وتووم، من به‌بێ سوڵتان ئیداره ناکه‌م، ئه‌و هه‌موو که‌سوکار و بگره خوا و دین و ئیمانی من بوو. تۆ هاوڕێمی و ویستم ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که ئیتر لێره ئیداره ناکه‌م و له‌مڕۆ زووتر نییه خانووه‌که‌م ڕاده‌ستی شه‌ریکه ده‌که‌مه‌وه و بۆ تورکیا ده‌گه‌ڕێمه‌وه، وه‌کوو وه‌فایه‌ک گوتم با پێت بڵێم، دایکم ماوه و ده‌چمه‌وه لای ئه‌و ده‌ژیم.”
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی گوت، کاغه‌زێکی قه‌دکراوی به‌ره‌و ڕووی شێرکۆ ڕاگرت: “ئه‌وه ئه‌دره‌سی ماڵه‌که‌ی دایکمه له ئه‌زمیر، هه‌ر کاتێک تۆیش لێره بێزار بوویت، ده‌توانیت بێیت بۆ لای من.”
شێرکۆ کاغه‌زه‌که‌ی له ده‌ستی دۆغان وه‌رگرت و خستیه گیرفانی کراسه‌که‌ی، پاشان ده‌ستی ته‌وقه‌ی به‌ره‌و ڕووی دۆغان درێژ کرد و پێی گوت: “دڵنیام بیرت ده‌که‌م، وه‌کوو چۆن له‌مڕۆ به‌دواوه بیری سوڵتانیش ده‌که‌م، منیش له‌م گه‌ڕه‌ک و شاره‌دا ته‌نها دڵم به سوڵتان ده‌کرایه‌وه، بۆ مردنی سوڵتان زۆر به‌داخه‌وه‌م. تۆیش بگه‌ڕێره‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆت، با وه‌کوو سوڵتان له غه‌ریبی نه‌مریت، دوایی عه‌مرت به زایه ده‌ڕوات. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت کارێکی زۆر باش ده‌که‌یت.”
که شێرکۆ ئه‌مه‌ی گوت، دۆغان ده‌ستی کرده ملی شێرکۆ و ده‌ستی کرد به گریان. دۆغان پاش چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ک ڕاست بوویه‌وه و فرمێسکه‌کانی چاوی سڕی، به‌ڵام شێرکۆ ده‌نگی گریانی لێ هه‌ڵبڕی و به ده‌نگی به‌رز ده‌گریا، به جۆرێک هه‌نسکی قووڵی هه‌ڵده‌کێشا هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕابوو. دۆغان ده‌ستی خستبووه سه‌ر شانی شێرکۆ و پێی گوت: “شێرکۆ ئابێ، ده‌زانم تۆ زۆر هۆگری من و سوڵتان بوویت، به‌ڵام په‌یمانت پێ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر تۆیش بۆ تورکیا نه‌یه‌یت؛ من دێم و سه‌ردانت ده‌که‌م، دڵنیا به تاوه‌کوو مردن واز له ڕه‌فیقایه‌تیی تۆ ناهێنم.”
شێرکۆ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی دۆغانی گووشی، هیچی پێ نه‌گوت و تایه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی با دا و به‌ده‌م گریانه‌وه به‌جێی هێشت. دۆغان له دواوه بانگی کرد: “شێرکۆ ئابێ! شێرکۆ ئابێ!”
شێرکۆ وه‌کوو په‌له‌ی بێت و بیه‌وێت زوو خۆی بگه‌یه‌نێته کافتریای کایزه‌ر، خێرا خێرا به هه‌ردوو ده‌ستی تایه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی با ده‌دا.
کاتێک گه‌یشته کافتریاکه، ته‌نها یه‌کێک له هاوڕێکانی له‌وێ بوو، له‌گه‌ڵ میرته پێکه‌وه به شانی یه‌که‌وه دانیشتبوون، یه‌کی په‌رداخێک بیره‌یان به ده‌سته‌وه بوو. میرته دوای ئه‌وه‌ی چوو په‌رداخێک بیره‌ی بۆ شێرکۆ هێنا، لێی پرسی: “شێرکۆ، تۆ کاتی خۆی گانت کردووه؟”
“نه‌خێر… نازانم بڵێم چی! ئا ئا، یه‌ک جار.”
“پێش ئه‌وه‌ی ئاوا په‌کت بکه‌وێت؟”
“به‌ڵێ.”
“ده‌بێت ئه‌وسا زۆر گه‌نج بووبیت!”
“هه‌ژده ساڵ بووم، چه‌ند ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی ئاوام لێ بێت!”
“بۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌قه‌یان لێ کردیت؟”
“نه‌خێر، له ڕاستیدا ته‌نها ماچکردن و خۆپێوه‌نووساندن بوو.”
“وام زانی… ئینجا ئه‌وه چییه!”
ئه‌و کابرایه‌ی له نێوانیاندا دانیشتبوو، قسه‌که‌ی به شێرکۆ بڕی و گوتی: “ئێوه واز له‌و باسانه بێنن، گان ده‌بێت به کردار بکرێت. با من شتێکتان پیشان بده‌م!”
میرته ده‌ستی خسته سه‌ر شانی شێرکۆ و پێکه‌نی و گوتی: “بۆ ئه‌وه‌ی دیقه‌دیقه به شێرکۆ بکه‌یت، کێرتمان پیشان ده‌ده‌یت؟”
کابرا سه‌ری ڕاوه‌شاند و ده‌ستی کرد به گیرفانیدا و ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆنی ئاوێنه‌ی ده‌رهێنا. کاتێک کردیه‌وه، بێجگه له نووسین؛ سێ وێنه‌ی تێدا بوو، دوو وێنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و وێنه‌یه‌ک له‌خوار ئه‌وانه‌وه و له کۆتایی ڕۆژنامه‌که‌دا کابرایه‌کی قه‌ڵه‌و له پشتی باڕی کافتریاکه‌وه ڕاوه‌ستابوو، میرته ده‌ستی بۆ ڕاکێشا و گوتی: “ئه‌وه باوکمه و ٢٤ ساڵ پێش ئێستا و له‌مڕۆدا له پشت ئه‌و باڕه‌وه ئه‌م وێنه‌یه‌ی گرتووه. زۆر سه‌یره! ده‌بێت نهێنییه‌کی تێدا بێت، به ڕاستی نازانم چی بڵێم! باوکم ئه‌و لێدوانه‌ی له‌سه‌ر یاریی کۆتایی ساڵی ١٩٨٢ دابوو. به هه‌مان شێوه یاریی کۆتایی له‌نێوان ئیتالیا و ئه‌ڵمانیدا ده‌بێت، ئه‌و ئێواره‌یه‌ی له ئیسپانیا یاریی کۆتایی ده‌کرێت، دایکم له ده‌ره‌وه‌ی به‌رلین ئۆتۆمبێله‌که‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێت و ده‌مرێت. کاتێک باوکم ئه‌و لێدوانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، باوکم ئاگاداری مردنی دایکم نابێت. من ئه‌وکات ته‌مه‌نم ته‌نها دوو ساڵ ده‌بێت.”
“ڕۆژی ١١ی حه‌وتی ساڵی ١٩٨٢ ئه‌و لێدوانه له‌گه‌ڵ باوکت کراوه، ئینجا ناخۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دا بوو دواینیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه ئێمه له یاریی کۆتاییدا به ئیتالیا دۆڕاین.”
دوای ئه‌وه‌ی کابرا ئه‌مه‌ی گوت، میرته ڕۆژنامه‌که‌ی له ده‌ستی کابرا وه‌رگرت. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به خوێندنه‌وه‌ی، گوتی: “ڕێکه‌وتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه!”
شێرکۆ هه‌ناسه‌ی له‌سه‌ر سنگی توند بووبوو، خۆی خسته سه‌ر لا و پشتی تێ کردن، توند ده‌ستی له تایه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی گیر کردبوو، وه‌کوو بیه‌وێت خۆی و عاره‌بانه‌که‌ی له زه‌وی هه‌ڵببڕێت. له کاتێکدا ئه‌وان سه‌ریان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌که‌دا شۆڕ کردبوویه‌وه، شێرکۆ به خه‌یاڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی له ڕۆژنامه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێ درابوو:
“له‌م ڕۆژه‌دا و له‌م به‌یانییه‌دا بوو، له گوندی سه‌راوی سوبحان ئاغا بووین، به بیرم دێت مامۆستا ستار ئارێڵێکی نوێی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ڕۆژه کڕیبوو، زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانی گوند هه‌موومان ئاماده بووین که ئه‌و دواینیوه‌ڕۆیه سه‌یری یاریی کۆتایی نێوان ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا بکه‌ین. کاتێک سه‌ربازه‌کان به‌ناو گوندی سه‌راوی سوبحان ئاغادا بڵاو بوونه‌وه، له ڕاستیدا من گوێم له‌م قسه‌یه بوو، پێیان گوتین: خه‌به‌ریان لێ داوین و ئه‌وه‌ی فیراره ڕابکات! هه‌ر ئه‌وه‌نده فریا که‌وتین. که دیار بوو هه‌واڵیان پێ درابوو. ئێمه نه‌مانزانی چوارده‌وری گونده‌که‌یان گرتووه، له ڕاستیدا بۆ میری ئاسان بوو، چونکه دوو سه‌ربازگه‌ی گه‌وره به‌ته‌نیشتی گونده‌که‌وه بوون، یان باشتره بڵێم له‌لای ڕاست و چه‌پی گونده‌که‌وه بوون. من و ئه‌یووب و یه‌کێک له براکانی که ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نۆبه‌ی سه‌ربازیی هاتبوو، کاتێک ئه‌یووب و براکه‌ی له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که ده‌رچوون، من هێشتا خه‌ریکی له‌پێکردنی پێڵاوه‌کانم بووم، له‌و کاته‌دا و له‌ناو حه‌وشه‌که‌دا دوو جار خه‌رامان ڕێگای پێ گرتم، به ده‌نگیدا ترس و تووڕه‌بوونی پێوه دیار بوو: ‘مه‌ڕۆ! توو خوا تۆ له‌گه‌ڵیان مه‌ڕۆ! ئا له‌و ژووره خۆت وه‌شاره! به خوا ناتگرن!’ وه‌کوو دڵی خه‌به‌ری شتێکی پێ دابێت! دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، هه‌ر چه‌نده بیر له‌و کچه ده‌که‌مه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر باسی به‌خت و بێبه‌ختی بکه‌ین، خۆ ئه‌وه له‌وێدا فریشته‌یه‌ک بوو خوا بۆ منی ناردبوو، به‌ڵام له پاشه‌مله هه‌زاران جار په‌شیمانیم ده‌ربڕیوه، خۆم له خه‌رامان لا دا و به‌ڕاکردن به‌دوای ئه‌یووب و براکه‌یدا ڕۆیشتم. گوڕم دایه به‌ر خۆم تاوه‌کوو پێیان بگه‌مه‌وه و له چاوم ون نه‌بن، چونکه شاره‌زا نه‌بووم. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ویستیان به‌ره‌و خواری سه‌راو ڕابکه‌ن، چونکه سه‌رووی گونده‌که دوو سه‌ربازگه بوو، خوارووی گونده‌که ڕاسته‌شه‌قامه‌که بوو که ده‌بووایه له‌و شه‌قامه بپه‌ڕینه‌وه، به‌ڵام نه‌مانزانی دوور و نزیک سه‌ربازه‌کان ئه‌و شه‌قامه‌یان گرتووه و هه‌ر که‌سێک له‌وێوه تێبپه‌ڕێت؛ ته‌قه‌ی لێ ده‌که‌ن. ویستمان به‌ڕاکردن له شه‌قامه‌که بپه‌ڕینه‌وه و بچینه ناو په‌ڵه‌یه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه، ئه‌یووب و براکه‌ی له پێشی منه‌وه بوون، هه‌مووی مه‌ترێکمان به‌ین بوو، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی گولله‌کان؛ ئه‌یووب له‌پێش منه‌وه به‌ده‌مدا که‌وت، منیش قاچم له لاشه‌ی ئه‌و هه‌ڵکه‌وت و به‌سه‌ر ئه‌ودا که‌وتم، زوو زانیم ئه‌و پێکرابوو، به‌ڵام من هه‌ستم به هیچ نه‌کرد. کاتێک ویستم هه‌ڵسمه‌وه، دیسان له شوێنی خۆم به‌سه‌ر ئه‌یووبدا که‌وتمه‌وه، به‌ڵام براکه‌ی ئه‌یووب خۆی گه‌یانده ناو په‌ڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کان و ده‌رباز بوو. ئاگام له هه‌موو شتێک بوو، به‌ڵام لە که‌مه‌رم به‌ره‌و خوار له جووڵه که‌وتبوو. کاتێک ویستم به چنگه‌کڕێ خۆم ده‌رباز بکه‌م، سه‌ربازه‌کان گه‌یشتنه سه‌رمان، له‌دوای ئه‌وه‌وه ئاگام له خۆم نه‌ما. کاتێک هۆشم هاته‌وه، له سه‌یدسادق له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی بووم. دوای دوو حه‌فته دایکم سه‌ردانی کردم، پێی گوتم: ‘ئه‌یووب کوژراوه و تۆیش دوو فیشه‌ک به‌ر حه‌وزت که‌وتووه، عه‌مه‌لیاتیان بۆ کردوویت و یه‌کێک له گولله‌کانیان ده‌رهێناوه و دانه‌یه‌کی تێدا ماوه‌ته‌وه.’
دوای مانگێک ئازادیان کردم و گه‌ڕامه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، له‌وێ بیستم که له یاریی کۆتاییدا ئیتالیا له ئه‌ڵمانیای بردووەته‌وه.”
هێشتا شێرکۆ له‌م خه‌یاڵانه‌دا بوو، ناو کافتریاکه خه‌ریک بوو قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: “میرته ڕاست ده‌کات، ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه!”
ویستی ئاوا وه‌ڵامی میرته بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ کوڕێکی سوورکار خه‌ریکی هه‌ڵواسینی کاغه‌زی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بوون. له یه‌کێک له کەناڵە‌کاندا باسی مێژووی یاریی نێوان ئیتالیا و ئه‌ڵمانیای ده‌کرد، شێرکۆ ئه‌مه‌ی به خه‌یاڵدا هات: “ئه‌وسا ئه‌یووب هانده‌ری ئیتالیا بوو، منیش ئه‌ڵمانیا، به جۆرێک خه‌ریک بوو ده‌ستمان ده‌دایه یه‌خه‌ی یه‌کتر، ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌بوو به شه‌ڕمان! نازانم ئه‌مڕۆ من هانده‌ری ئه‌ڵمانیام یان بۆ یادی ئه‌یووب…”
شێرکۆ کاتژمێرێک پێش ئه‌وه‌ی یاریی کۆتایی نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا ده‌ست پێ بکات که له به‌رلین به‌ڕێوه ده‌چوو، ته‌نانه‌ت له بێده‌نگیدا گوێت له ده‌نگی هانده‌رانی ناو یاریگای ئۆڵۆمپی بوو، له کافتریای کایزه‌ر هاته ده‌ره‌وه که ده‌که‌وته ڕۆژئاوای به‌رلین و به‌سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی ئۆڵۆمپیدا عاره‌بانه‌که‌ی به‌خێرایی لێخوڕی که ڕاست ده‌یگه‌یانده به‌رده‌م یاریگای ئۆڵۆمپی. ئه‌و شه‌قامانه به هانده‌ری ئه‌ڵمانی ته‌نرابوون، کاتێک له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی ڕێگای نه‌بوو به‌ره‌و یاریگاکه بڕوات، له کۆڵانێکدا کۆمه‌ڵێک هانده‌ری ئیتاڵی سه‌رنجیان ڕاکێشا، ئه‌ویش چوو بۆ به‌رده‌م کافتریاکه که له‌و جێگایه‌دا چه‌ند دووکان و کافتریایه‌ک بوون و به ئاڵای ئیتالیا ڕازابوونه‌وه.
شێرکۆ له یه‌کێک له دووکانه‌کان ملپێچێکی هانده‌رانی ئیتالیای کڕی، بێجگه له‌وه‌ی ئاڵای ئیتالیا بوو، له‌سه‌ری نووسرابوو: “لا سکوادرا ئه‌زوورا”.
شێرکۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌یووب بیستبوو، که واتاکه‌ی “تیپه شینه‌که” ده‌گه‌یه‌نێت. کاتێک ملپێچه‌که‌ی کرده ملی، له‌ژێر لێوه‌وه گوتی: “ئه‌یووبه دۆم، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خاتری ڕۆحی تۆ!”
کاتێک عاره‌بانه‌که‌ی به‌ره‌و ژووره‌وه لێخوڕی، خاوه‌نی کافتریاکه هات به‌ره‌و پیری و یارمه‌تیی دا، له‌ناو ئه‌و هه‌موو هانده‌ره زۆره‌دا جێگای بۆ کرده‌وه و پاڵی پێوه نا تاوه‌کوو به‌رده‌م ته‌له‌ڤزیۆنه‌که. له‌و کاته‌دا یاریزانه‌کان به‌ڕیز به‌دوای یه‌کدا ده‌هاتنه ناو یاریگاکه و له‌وه‌دا بوو یارییه‌که ده‌ست پێ بکات، پاشان خاوه‌نی کافتریاکه به ئه‌ڵمانی پێی گوت: “چی ده‌خۆیته‌وه؟”
“به‌کاردی، به یارمه‌تیت شووشه‌ی پڕم بۆ بێنه و با ئه‌وه‌نده هاتوچۆ نه‌که‌یت!”
خاوه‌نی کافتریاکه به لیترێک به‌کاردییه‌وه گه‌ڕایه‌وه، به شێرکۆی گوت: “ته‌نها ئه‌وه‌مان لا ده‌ست ده‌که‌وێت، دیاره ئه‌وه‌ش زۆره!” شێرکۆ له ده‌ستی وه‌رگرت و په‌نجا ئێرۆی به‌ره‌و ڕوو ڕاگرت و پێی گوت: “زۆر باشه، زۆر نییه، ئه‌و په‌نجا ئێرۆیه باقییه‌که‌ی شاگردانه‌یه!”
تاوه‌کوو گه‌یشته ئه‌وه‌ی یارییه‌که کۆتایی بێت، شێرکۆ شووشه به‌کاردییه‌که‌ی ته‌واو کردبوو، ئه‌وه‌نده گه‌ڕابووه‌وه نێو خه‌یاڵه‌کانی و له هه‌مان کاتدا مه‌ست بوو، ئاگای لێ نه‌بوو کێ یاریی کۆتایی بردووەته‌وه. پاشان کاتێک چه‌ند که‌سێک له چوارده‌وری به‌ده‌م گۆرانی و سه‌ماکردنه‌وه باوه‌شیان کرد به ملیدا، ده‌موچاوی هه‌ڵگڵۆفی و له‌سه‌ر شاشه‌که‌ی ڕوانی، نووسرابوو: “ئه‌ڵمانیا: ١ و ئیتالیا: ٣.”
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی بینی، له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: “ئه‌یووب، ئیتالیا یاریی کۆتایی له ئه‌ڵمانیا برده‌وه!”
پاشان له‌ناو ئاهه‌نگی هانده‌رانی ئیتالیادا بێده‌نگ سه‌ری له‌سه‌ر شانی بوو، وه‌کوو خه‌وی لێکه‌وتبێت، ئه‌وه‌نده مه‌ست بوو، یان ئه‌وه‌نده قووڵ گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ڕابردووی، ئاگای له کات و چوارده‌وری نه‌مابوو. کاتێک له کافتریاکه هاته ده‌ره‌وه، نه‌یده‌توانی پێچ به تایه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی بدات. له‌ژێر لێوه‌وه نووزه‌نووزی بوو، که زیاتر له گریان ده‌چوو وه‌ک له گۆرانی و خۆشیده‌ربڕین. گه‌یشته‌وه نێزیکی ئه‌و باڵه‌خانه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی لێ بوو، له ڕێگا چه‌ند جارێک پرسیاری له خه‌ڵک کردبوو. کاتێک ده‌که‌وێته ناو کۆمه‌ڵێک له هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا و ملپێچه‌که‌ی ملی ده‌بینن، پرسیاری لێ ده‌که‌ن که ئایا ئه‌و ئیتاڵییه یان ئه‌و هانده‌ری ئیتالیایه، ئه‌ویش ڕووبەڕوویان ده‌وه‌ستێت و وه‌کوو هانده‌رانی ناو کافتریا ئیتاڵییه‌که، به‌ڵام به ئه‌ڵمانی هاوار ده‌کات: “تیپی شین باشترینه! تیپی شین بێوێنه‌یه! تیپی شین براوه‌یه!”
ئه‌وانیش لێی تووڕه ده‌بن و ملپێچه‌که‌ی لێ ده‌سێنن، پاشان به داری ئاڵاکانی ده‌ستیان پێیدا ده‌کێشن، به‌ڵام شێرکۆ کۆڵ نادات و به‌رده‌وام به‌تووڕه‌یییه‌وه لێیان ده‌ڕوانێت و ئه‌وه ده‌ڵێته‌وه: “تیپی شین باشترینه! تیپی شین بێوێنه‌یه! تیپی شین براوه‌یه!”
یه‌کێک له هانده‌ره‌کان چه‌ند جارێک به ڕقه‌وه به دارێک له سه‌ری شێرکۆ ده‌دات و یه‌کێکی تریان عاره‌بانه‌که‌ی له‌ژێر ده‌ردێنێت و فڕێی ده‌داته که‌ناڵی ئاوه‌که‌وه. کاتێک شێرکۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌که له‌سه‌ر ده‌م ده‌که‌وێت و خوێن له سه‌ر و ده‌م و لووتیه‌وه دێته ده‌ره‌وه، هانده‌ره‌کانی ئه‌ڵمانیا ده‌یبینن پانتۆڵه‌که‌ی میز و گووی پێوه‌یه، گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن و به داره‌کانی ده‌ستیان تێوه‌ی ده‌ژه‌ن. شێرکۆ له مه‌ستیدا هه‌ستی به‌وه نه‌کردبوو که میز و گووی به خۆیدا کردووه.
له کاتێکدا هانده‌ره‌کان هێشتا به سه‌ریه‌وه ڕاده‌وه‌ستن و به ڕقه‌وه لێی ده‌ده‌ن، شێرکۆ لێیان ده‌ڕوانێت و تاوه‌کوو نووزه‌ی لێ ده‌بڕێت؛ هاوار ده‌کات: “تیپی شین باشترینه! تیپی شین بێوێنه‌یه! تیپی شین براوه‌یه!”


